لەخه‌ڵكه‌وه

عادل سه‌عات له‌ده‌ستناكات، به‌ڵام داهێنان له‌ چاككردنه‌وه‌یدا ده‌كات

2019-03-03

عادل سه‌عات له‌ده‌ستناكات، به‌ڵام داهێنان له‌ چاككردنه‌وه‌یدا ده‌كات
عادل عوسمان‌ (62 ساڵ)، له‌ ته‌مه‌نی 10 ساڵییه‌وه‌ سه‌عات چاكده‌كاته‌وه، له‌ دوکانێكى بچوكی بینای سینه‌ما حه‌مرای پێشوو فۆتۆ: عه‌لی ئاراس

 

ناوم عادل عوسمانه‌ و 62 ساڵم، خه‌ڵك به‌ عادلی سەعاتچی بانگم ده‌كه‌ن. دوکانێكى بچوکم هه‌یه ‌له‌ نزیک بینای سینه‌ما حه‌مرا-ی ساڵانی پێشوو.

له‌ ته‌مه‌نی 10 ساڵییه‌وه‌ سەرقاڵی ئەم کارەم، سه‌ره‌تا لای وه‌ستا عه‌بدوڵڵای سه‌عاتچی شاگردبوم تاوه‌کو فێری كاره‌كه‌ بوم.

له‌ ئێستادا 52 ساڵه‌ سەعاتچیم... هۆکاری سه‌ره‌کی مانه‌وه‌م له‌م كاره‌ حه‌ز و خۆشه‌ویستی زۆرمه‌ بۆ پیشه‌کەم.

منداڵەکانیشم فێری ئەم پیشەیە کردووە و نامه‌وێت دوای خۆم كاره‌كه‌ كۆتایی پێبێت، چونکه بۆ‌ته‌ سه‌رچاوه‌ی بژێوی بۆ ژیانمان.

ته‌نیا ئيشی سه‌عاتچێتیم کردووه‌ و ئاره‌زوم لێ نییه‌ هیچ سه‌عاتێک بکەمە ده‌ستم، ‌مه‌گه‌ر بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی سه‌عاتی خه‌ڵکی بێت.

ساڵانی پێشوو ته‌نیا پیاوه‌ به ‌ته‌مه‌نه‌کان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی هه‌بوو و ده‌ستڕۆشتوبوون له‌ شاردا، سه‌عاتیان له‌ ده‌ستده‌کرد، چونکه‌ هه‌موو که‌س نه‌یده‌توانی بیکڕێت.

له‌ بازاڕی شاردا تەنها من ماوم، هیچ هاوته‌مه‌نێکم نه‌ماوه‌ ئه‌م كاره‌ بكات، پێشتر نزیکه‌ی 14 سه‌عاتچی هه‌بون له‌ که‌رکوک، به‌ڵام هیچیان له‌ ژیاندا نه‌ماون ته‌نها خۆم نه‌بێت.

 

زیاتر

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT