لەخه‌ڵكه‌وه

چایخانه‌یه‌ك به‌ تام و بۆنی جیاواز

2019-03-18

چایخانه‌یه‌ك به‌ تام و بۆنی جیاواز
خه‌لیل چایچی ناسراو به‌ (ئه‌‌بو زه‌ینه‌ب)، رۆژانه‌ لە بەیانییەکى زووه‌وه‌ تا بانگى شێوان (عیشا)، چایخانه‌كه‌ی به‌ڕوی میوانه‌كاندا ده‌كاته‌وه‌ فۆتۆ: كاروان ساڵحی

ئه‌بو زه‌ینه‌ب له‌ چایخانه‌كه‌ی، چای جیاواز به‌ تام و بۆنی جیاواز پێشكه‌شده‌كات، به‌ڵام هه‌ر ئه‌مه‌ جیاوازییه‌كه‌ نییه‌، به‌ڵكو كورد، عه‌ره‌ب، توركمان و كریستانیش پێكه‌وه‌ كۆده‌كاته‌وه‌ و بۆته‌ شوێنێك بۆ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌و پێكهاتانه‌.

چایخانەی قۆریه‌، كه‌ خه‌لیل چایچی (ئه‌‌بو زه‌ینه‌ب) خاوه‌نیه‌تی، چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له‌ ناوەڕاستى بازاڕی قۆریەی شاری كه‌ركوك كرایه‌وه‌ و رۆژانه‌ لە بەیانییەکى زووه‌وه‌ تا بانگى شێوان (عیشا) کراوەیە.

پێكهاته‌كانی كه‌ركوك چایخانه‌كه‌یان قه‌ره‌باڵغكردووه‌، به‌ده‌م تاوڵه‌ و یارییه‌ جۆراوجۆره‌كانه‌وه‌ تامی چای جیاواز ده‌كه‌ن. خەلیل چایچی، ده‌ڵێت چەندین جۆری جیاوازی چا و قاوەیان هەیە، ئەوەش هۆکارێکە بۆ ئەوەى خەڵکێکى زۆر روبکەنە چایخانەکەی.

خه‌لیل چا بە هێل و دارچین، لەیمونى تورکى، چاى زەنجەبیل و هەنگوین پێشكه‌شی میوانه‌كان ده‌كات، لەگەڵ ئەوەشدا قاوەى بەناوبانگی تورکى (محمەد ئەفه‌ندى) به‌رده‌وام ئاماده‌یه‌.

زیاتر

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT