لەخه‌ڵكه‌وه

خه‌ونی عیسا له‌ نێو جه‌نجاڵی بازاڕ و كڕیاراندا

2019-04-01

خه‌ونی عیسا له‌ نێو جه‌نجاڵی بازاڕ و كڕیاراندا
عیسا هه‌وڵی به‌دیهێنانی ئاواته‌كانی ده‌دات له‌رێی خوێندنه‌وه‌ و نایه‌وێت هه‌مان هه‌ڵه‌ی براكه‌ی دوباره‌ بكاته‌وه‌ فۆتۆ: عه‌لی ئه‌یاد

عیسا هه‌وڵده‌دات بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خوێندن، دوای باشبونی بارودۆخی دارایی خێزانه‌كه‌ی، تا رێگای به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی بگرێته‌به‌ر و ببێته‌ پزیشك.

ئه‌و مێرمنداڵه ته‌مه‌نی 13 ساڵه‌، كاتێك له‌ به‌ری راستی شاری موسڵه‌وه‌ ئاواره‌ی به‌ری چه‌پ بون، وازی له‌ خوێندن هێنا و كرێی خانوو برا گه‌وره‌كه‌ی؛ ئه‌حمه‌د ته‌مه‌ن 26 ساڵی ناچاركرد له‌گه‌ڵ خۆیدا بیبات بۆ بازاڕی نه‌بی و پێكه‌وه‌ كاربكه‌ن.

له‌ كاتژمێره‌كانی به‌یانییه‌وه‌ عیسا له‌و بازاڕه‌ی به‌ری چه‌پی موسڵ ده‌بینی، تا گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خۆرئاوابوندا، رۆژانه‌ له‌رێی ده‌نگێكی تایبه‌ته‌وه‌ هه‌وڵده‌دات سه‌رنجی خه‌ڵك رابكێشێت بۆ ئه‌و سه‌وزه‌واته‌ی له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه‌یه‌كی بچوك ده‌یفرۆشێت.

ئه‌حمه‌دی برای عیسا، له‌نێو ئه‌و عه‌ره‌بانه‌یانه‌دا راوه‌ستاوه‌ كه‌ له‌ تۆڕێكی ئاڵۆزی جاڵجاڵۆكه‌ ده‌چێت بۆ راوكردنی كڕیار، په‌نجه‌ی په‌شمانی ده‌گه‌زێت به‌هۆی وازهێنان له‌ خوێندن و به‌هیوای ئه‌وه‌یه‌ كات بگه‌ڕێته‌وه‌ و بتوانێت له‌رێی خوێندن و فێربونه‌وه‌ كارێك به‌ده‌ستبهێنێت.

زیاتر

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT