لەخه‌ڵكه‌وه

گوڵه‌كانی ره‌یحانه‌ خۆشه‌ویستی له‌ موسڵ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌

2019-05-08

گوڵه‌كانی ره‌یحانه‌ خۆشه‌ویستی له‌ موسڵ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌

 ناوم دانیه‌ سالم-ــه‌ و ساڵی 1995 له‌ موسڵ له‌ دایكبوم، له‌ نێو كه‌سوكار و هاوڕێیه‌كانمدا به‌ ره‌یحانه بانگده‌كرێم، ده‌رچوی كۆلێژی كشتوكاڵی زانكۆم و له‌ناوچه‌ی رۆشنبیری شاره‌كه‌ دوكانێكم كردۆته‌وه‌ بۆ فرۆشتن گوڵ.

دوای ئه‌وه‌ی له‌ دامه‌زراندن بێ ئومێد بوم، به‌ پاڵپشتی باوكم ئه‌و دوكانه‌م كرده‌وه‌، ئامانجیشم ئه‌وه‌یه‌ له‌رێی گوڵه‌كانمه‌وه‌ خۆشه‌ویستی له‌ هه‌موو شوێنێكی ئه‌م شاره‌دا بڵاوبكه‌مه‌وه‌، كه‌ سێ ساڵ به‌شه‌ڕ و ئاڵۆزی زۆردا تێپه‌ڕی.

زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی دوكانه‌كه‌م ده‌كه‌ن و گوڵ ده‌كڕن پێشكه‌شی خۆشه‌ویسته‌كانیان ده‌كه‌ن. جارێكیان پیاوێك هاته‌ لام و پرسی هیچ گوڵێكت هه‌یه‌ بۆ ئه‌م گوڵه‌، -وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و ئافره‌ته‌ی له‌گه‌ڵیدا بووـ ، دواتر چه‌پكێك گوڵم بۆ رازانده‌وه‌ و ئه‌ویش نوشتایه‌وه‌ تا گوڵه‌كه‌ پێشكه‌شی بكات، ئه‌وه‌ش هه‌ستێك بوو وه‌سف ناكرێت.

ئومێده‌وارم هه‌موو كچان كاربكه‌ن، تا پشت به‌ خۆیان ببه‌ستن، به‌هیوام بتوانن رۆڵم هه‌بێت له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیریی و ئاشتی و گوڵ له‌ بری شه‌ڕ.

زیاتر

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT