به‌وێنه‌: خێوه‌تی ئه‌و خێزانه‌ ئاواره‌یه‌ی بوو به‌ خه‌ڵوز

2019-02-05

كه‌ركوك ناو خێزانێكی ئاواره‌ له‌ كه‌مپی نه‌زراوه‌ی كه‌ركوك، له‌ چه‌ند خوله‌كێكدا چوار منداڵیان له‌ ده‌ستدا و خێوه‌ته‌كه‌یان به‌هۆی ئاگره‌وه‌ بوو به‌ خه‌ڵوز، ته‌نیا باوك و دایكی منداڵه‌كان نه‌بێت كه‌ به‌هه‌وڵی خۆیان و دراوسێیه‌كانیان رزگاریان بوو. روداوه‌كه‌ شه‌وی دووشه‌ممه‌ 4ی شوبات بوو، هێشتا هۆكاری ئاگره‌كه‌ دیارنیه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان، له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ به‌رده‌وامن.

روداوه‌كه‌ كاتژمێر 9ی شه‌و بووه‌ و به‌وته‌ی خه‌ڵكی كه‌مپه‌كه‌ له‌ چه‌ند خوله‌كێكدا خێوه‌ته‌كه‌ بووه‌ به‌ خه‌ڵوز
هاوپۆل و منداڵانی كه‌مپه‌كه‌ سه‌یری كتێبه‌ سوتاوه‌كانی چوار منداڵه‌كه‌ ده‌كه‌ن له‌نێو پاشماوه‌ی خێوه‌ته‌ سوتاوه‌كه‌دا
كارتی ئاواره‌یی سوتاوی خێزانه‌كه‌ كه‌ وێنه‌ی دووان له‌ منداڵه‌كانی له‌سه‌ریه‌تی
هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ لێكۆڵینه‌وه‌دان و هێشتا هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ دیارنییه‌
نواره‌ عه‌بدولعه‌زیز له‌تاو ئازاری له‌ده‌ستدانی چوار كوڕه‌كه‌ی له‌ دۆخێكی ناجێگیردایه‌
حسێن حه‌مید باوكی منداڵه‌كان دوو ده‌ستی و به‌شێك له‌ جه‌سته‌ی سوتاوه‌

به‌وێنه‌: خێوه‌تی ئه‌و خێزانه‌ ئاواره‌یه‌ی بوو به‌ خه‌ڵوز
وێنه‌:

وێنه‌

گەڕانەوەى ژیان بۆ شەقامى "دەواسە" لە موسڵ
گەڕانەوەى ژیان بۆ شەقامى "دەواسە" لە موسڵ
شه‌ربه‌تی مێوژ؛ هاوڕێی خوانی ره‌مه‌زان
شه‌ربه‌تی مێوژ؛ هاوڕێی خوانی ره‌مه‌زان
دوو گه‌نج موسڵ ره‌نگڕێژ ده‌كه‌ن
دوو گه‌نج موسڵ ره‌نگڕێژ ده‌كه‌ن
  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT