چیرۆكی هه‌ڵكشانی كورسییه‌كانی پارتی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكدا

چیرۆكی هه‌ڵكشانی كورسییه‌كانی پارتی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكدا
كه‌ركوك/ئایاری 2017/ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی لیستی برایه‌تی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی فۆتۆ: كه‌ركوك ناو

كه‌ركوك ناو

كاتێك ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌ ساڵی 2005دا راگه‌یه‌ندرا، پارتی دیموكراتی كوردستان لە کۆی ٤١ کورسی ئه‌نجومه‌ن، ته‌نیا حه‌وت كورسی له‌نێو لیستی برایه‌تییدا به‌ركه‌وت، به‌ڵام ئێستادا ژماره‌ی كورسییه‌كانی بۆ نزیكه‌ی دوو هێنده‌ به‌رزبۆته‌وه‌ ‌بێئه‌وه‌ی هیچ هه‌ڵبژاردنێك سازکرابێت.

ئه‌م چیرۆكه‌، سیاسه‌ت و كاركردنی پارتی ده‌رده‌خات بۆ زیادكردنی ئه‌ندامه‌كانی له‌‌نێو ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ ته‌مه‌ن 14 ساڵییه‌دا، تا گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی ئێستا هێزی یه‌كه‌می ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه‌ و رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌یه‌ له‌ په‌كخستنی كاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن له‌ 18 مانگی رابردودا و شكستپێهێنانی هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی بۆ دانانی پارێزگاری نوێی كه‌ركوك.

لیستی برایه‌تیی و دابه‌شبونی كورسییه‌كانی له‌ 2005دا

حزبه‌ كوردییه‌كانی كه‌ركوك به‌پێی رێككه‌وتنێك له‌سه‌ر داوای هه‌ریه‌ك له‌ جه‌لال تاڵه‌بانی، سكرتێری كۆچكردوی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی کوردستان له‌ ساڵی 2005دا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌سایه‌تی عه‌ره‌ب، توركمان، كریستیان و سه‌ربه‌خۆ به‌ لیستی برایه‌تی به‌شدارییانكرد له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك.

ئه‌وه‌ یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی دوای روخانی رژێمی به‌عس بوو و تیایدا لیستی برایه‌تی به‌ ژماره‌ (367) چووه‌ كێبڕكێكه‌وه‌ و به‌ 26 كورسی بووه‌ هێزی یه‌كه‌می ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، به‌هۆیه‌وه‌ هه‌ردوو پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن به‌ر كورد كه‌وت.

له‌نێو لیستی برایه‌تیدا كه‌ رزگار عه‌لی، ئه‌ندامی ئێستای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد، پارتی حه‌وت كورسی به‌ده‌ستهێنا، دوای ئه‌و یه‌كێتیی به‌ پێنج ئه‌ندام، یه‌كگرتووی ئیسلامی و حزبی شیوعی هه‌ریه‌كه‌ به‌ سێ ئه‌ندام.

پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب دوو كورسی له‌ نێو لیستی برایه‌تی بۆ خۆی مسۆگه‌ركرد، هه‌روه‌ها دوو كه‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆ بونه‌ خاوه‌نی دوو كورسی، هه‌ریه‌كه‌ له‌ توركمان، سۆشیالیست، زه‌حمه‌تكێشان و كریستیان یه‌كی كورسییه‌كیان به‌ده‌ستهێنا.

26 ئه‌ندامه‌كه‌ی لیستی برایه‌تی له‌ساڵی 2005

پارتی دیموكراتی كوردستان

1 – محه‌مه‌د كه‌مال

2 – په‌روین محه‌مه‌د

3 – مه‌حمود محه‌مه‌د (كامه‌ران كه‌ركوكی)

4 - نه‌سرین خالید

5 - ساهیره‌ سه‌یفه‌دین

6 - شێرزاد عادل

7 – دڵشاد پیرۆت

 

یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان

1 – رزگار عه‌لی

2 – ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا عه‌سكه‌ری

3 – گه‌لاوێژ جه‌باری

4 - بابه‌كرسدیق ئه‌حمه‌د

5 - ئه‌ڵماس فازڵ

 

حزبی شیوعی کوردستان

 1– عه‌لی حه‌مزه‌ محه‌مه‌د

2 – جه‌مال مه‌ولود

3 – له‌یلا محه‌مه‌د

 

یه‌كگرتوی ئیسلامی کوردستان

1 – جوان حه‌سه‌ن

2 -  رێبوار فایه‌ق تاڵه‌بانی

3 – ئیبراهیم خه‌لیل

حزبی سۆشیالیست دیموكراتی کوردستان

1 - ئازاد جه‌باری

 

حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان

1 - ئاوات محه‌مه‌د ئه‌مین

 

پێكهاته‌ی كریستیان له‌نێو لیستی برایه‌تی

1 - سلڤانا بویا

 

سه‌ربه‌خۆ

1 – عه‌بدولڕە‌حمان مسته‌فا

2 - عه‌لی نامیق

 

پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب له‌نێو لیستی برایه‌تی

1 - ریاز محه‌مه‌د

2 - جواد جاسم جه‌ناب

 

پێكهاته‌ی توركمان له‌نێو لیستی برایه‌تی

1 - عرفان جه‌مال كركوكلی

 

سه‌نگه‌رگواستنه‌وه‌ی بچوکەکان‌

ئێستا ئه‌و هاوكێشه‌یه‌ی 2005‌ به‌ ته‌واوی گۆڕاوه‌، سودمه‌ندی یه‌كه‌م تیایدا پارتی و تاڕاده‌یه‌كیش یه‌كێتیی، به‌ڵام یه‌كێتی به‌ رێژە‌ی كه‌متر.

حزبه‌ بچوكه‌كان ئه‌ندامه‌كانیان سه‌نگه‌ریان بۆ ناو یه‌كێتیی و پارتی گواستۆته‌وه‌، له‌نێویاندا ئه‌ندامێکی حزبی شیوعی، حزبی سۆشیالیست دیموكرات، زه‌حمه‌تكێشان و هه‌ردوو كورسییه‌كه‌ی پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب، توركمان و سه‌ربه‌خۆكان.

ئه‌ندامه‌كانی سۆشیالیست، زه‌حمه‌تكێشان، هه‌روه‌ها ئه‌ندامێكی عه‌ره‌ب و حزبی شیوعی یه‌كێتی بونی خۆیان له‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ راگه‌یاندووه، به‌ڵام كێشه‌ی یه‌كێتی ئه‌وه‌یه‌ خۆی سێ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی له‌ده‌ستداوه‌ له‌ ‌ماوه‌ی 14 ساڵی رابردودا.

له‌ به‌رامبه‌ردا پارتی ئه‌ندامێكی عه‌ره‌ب، توركمان و بێلایه‌نی بۆ لای خۆی راكێشاوه‌، هه‌روه‌ها پارتی به‌پێی ریزبه‌ندی كاندیده‌كان‌ سودمه‌ند بووه‌ له‌ دوركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا.

 

دابه‌شبونی كورسییه‌كان له‌ ساڵی 2019دا

دواجار پارتی به‌ ره‌سمی خاوه‌نی 11 كورسی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه‌ و یه‌كێتیش هه‌فته‌ی رابردوو بووه‌ خاوه‌نی هه‌شت كورسی، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌و گۆڕانگارییانه‌ی له‌ 14 ساڵی رابردودا له‌ هه‌ڵوێستی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ رویدا.

ئەڵماس فازڵ، بڕیارده‌ری پێشوی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ به‌ (كه‌ركوك ناو)ی وت "یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانی زیادبونی كورسییه‌كانی پارتی ئه‌وه‌بوو، زۆرینه‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی كه‌ وازیان ده‌هێنا یان به‌هه‌ر هۆكارێك وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن نه‌ده‌مان، به‌پێی ریزبه‌ندی ئه‌ندامی پارتی و نزیك له‌و جێگه‌یان ده‌گرتنه‌وه‌".

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یه‌كێتی له‌و ماوه‌یه‌ سێ ئه‌ندامی له‌ ئه‌نجومه‌ن له‌ده‌ستداوه‌، له‌وانه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ له‌یلا حه‌سه‌ن و ئه‌ڵماس فازڵ دوای ئه‌وه‌ی بون به‌ په‌رله‌مانتار، هه‌روه‌ها رزگار عه‌لی دوای وازهێنانی له‌ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن، به‌ڵام حزبه‌كه‌ له‌ ئێستادا خاوه‌نی هه‌شت كورسییه‌.

کاکەڕەش سدیق، ئازاد جەباری (پێشتر سۆشیالیست بوو)، ئەحمەد عەسکەری، جواد جەنابی (له‌ پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب)، جەمال مەولود (پێشتر شیوعی بوو)، ئاوات محه‌مه‌د (پێشتر زه‌حمه‌تكێشان بوو)، گەلاوێژ جەباری، عوسمان عەلی، ئه‌مه‌ی دواییان وه‌ك جێگره‌وه‌ی ئه‌ڵماس فازڵ ده‌ستبه‌كاربوو، بەو شێوەیە ئه‌مانه‌ ئه‌ندامانی ئێستای یه‌كێتی پێكده‌هێنن.

به ‌پێچه‌وانه‌وه‌، پارتی جگه ‌له‌وه‌ی هه‌ر حه‌وت ئه‌ندامه‌كه‌ی له‌ ئه‌نجومه‌ن ماوه‌، چوار ئه‌ندامی تریشی زیادكردووه‌؛ ئەوەش دوای ئەوەی ریاز محه‌مه‌د له‌ پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب، عرفان جه‌مال كركوكلی له‌ پێكهاته‌ی توركمان، فواد حسێن به‌پێی ریزبه‌ندی و عه‌لی نامیق ساڵه‌ییش کە پێشتر سه‌ربه‌خۆ بوو، بوونە ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن.

كریستیانه‌كان یه‌كێكی ترن له‌و لایه‌نانەی به‌پێی ریزبه‌ندی كاندیده‌كان دوو ئه‌ندامیان بۆ زیادبووه‌، به‌هۆی وازهێنانی ئه‌ندامانی تری ئه‌نجومه‌ن.

خشته‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی لیستی برایه‌تی بۆ‌ ساڵی 2019

پارتی دیموكراتی كوردستان

1 – محه‌مه‌د كه‌مال

2 – په‌روین محه‌مه‌د

3 – مه‌حمود محه‌مه‌د (كامه‌ران كه‌ركوكی)

4 - نه‌سرین خالید

5 - ساهره‌ سه‌یفه‌دین

6 - شێرزاد عادل

7 – دڵشاد پیرۆت

8 – ریاز محه‌مه‌د

9 – علی نامیق ساڵه‌یی

10 – عرفان كركوكلی

11 – فواد حسێن

 

یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان

1 – ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا عه‌سكه‌ری

2 – گه‌لاوێژ جه‌باری

3 - بابه‌كرسدیق ئه‌حمه‌د

4 – جه‌مال مه‌ولود

5 – ئازاد جه‌باری

6 – ئاوات محه‌مه‌د

7 – جه‌واد جاسم جه‌نابی

8 - عوسمان عەلی

 

یه‌كگرتوی ئیسلامی کوردستان

1 – جوان حه‌سه‌ن

2 -  رێبوار فایه‌ق تاڵه‌بانی

3 – ئیبراهیم خه‌لیل

 

كریستیانه‌كان

1 - سلڤانا بویا

2 - سویتلن ئیستڤان

3 - ئه‌دوارد ئه‌وراهان ئه‌دیشۆ

 

سه‌ربه‌خۆ

له‌یلا محه‌مه‌د

 

جوان حەسەن، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا له‌ لیستی برایه‌تی -یه‌كگرتوی ئیسلامی- به‌ (كه‌ركوك ناو)ی وت "لە سەرەتاوە تائێستا وه‌ك یه‌كگرتوو هیچ ئەندامێکمان له‌ناو ئه‌نجومه‌ن نه‌گۆڕاوه‌ و هه‌رسێكمان په‌یڕە‌وی سیاسه‌تی حزبه‌كه‌مان‌ ده‌كه‌ین".

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌ 41 ئه‌ندام پێكدێت، له‌ئێستادا پارتی هێزی یه‌كه‌می ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه‌ به‌ 11 ئه‌ندام، دوای ئه‌وانیش به‌ره‌ی توركمانی به‌ نۆ ئه‌ندام، یه‌كێتی هێزی سێیه‌می ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه‌ به‌ هه‌شت ئه‌ندام، دواتر كوتله‌ی عه‌ره‌بی به‌ شه‌ش ئه‌ندام و كریستانه‌كان و یه‌كگرتوی ئیسلامی هه‌ریه‌كه‌ به‌ سێ ئه‌ندام.

له‌یلا محه‌مه‌د كه‌ له‌سه‌ر حزبی شیوعی بووه‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له‌ ساڵی 2005، ئێستا وه‌ك ئه‌ندامێكی سه‌ربه‌خۆی ئه‌نجومه‌ن كارده‌كات.

هەڵکشان و داکشانی ئەندامانی پارتەکانی ناو ئەنجومەن تەنیا گۆڕانکاریی نین لە ژمارەدا، بەڵکو سات بە سات کاریگەری لە سەر ژیانی رۆژانەی هاوڵاتیان دروستکردووە.

ئه‌نجومه‌نه‌ ته‌مه‌ن 14 ساڵییه‌كه‌ی كه‌ركوك، پێده‌چێت ئه‌مساڵ كۆتایی ته‌مه‌نی بێت، چونكه‌ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كاریی ده‌كات له‌ تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق به‌ كه‌ركوكیشه‌وه‌ ئه‌نجامبدرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چاوه‌ڕێی په‌رله‌مانی عیراق ده‌كات بۆ په‌سه‌ندكردنی.

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT