جێگرێكی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی به‌ بڕیاری دادوه‌ر ده‌ستگیركرا

جێگرێكی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی به‌ بڕیاری دادوه‌ر ده‌ستگیركرا
كه‌ركوك/ دیمه‌نی به‌شێك له‌ ناوه‌ندی شاره‌كه‌ فۆتۆ: كه‌ركوك ناو

كه‌ركوك ناو

ئیدریس حاجی عادل، یه‌كێك له‌ جێگرانی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان به‌ بڕیاری دادوه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 14ی نیسان ده‌ستگیركرا.

ئه‌و ده‌ستگیركردنه‌ له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتییه‌ك بووه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی گوایا خانووه‌كه‌ی روخاندووه‌، به‌ڵام كه‌سوكاری ئیدریس ئه‌و تۆمه‌تانه‌ ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌.

هێمن عادل، برای ئیدریس، به‌ (كه‌ركوك ناو)ی وت "بەیانى ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 14ی نیسان، له‌سه‌ر سكاڵای عەره‌بێکى هاورده‌، ئیدریسی برام به‌ بڕیاری دادوه‌ری داقوق ده‌ستگیركرا".

"براکەم بەهیچ شیوەیەک پەیوەندى بەو تۆمەتەوە نییە کە بۆى هەڵبەستراوە، گوایا خانوی عەرەبێکى هاورده‌ى لە قه‌زای داقوق روخادووه‌"، هێمن برای ئیدریس وایوت.

براکەم بەهیچ شیوەیەک پەیوەندى بەو تۆمەتەوە نییە کە بۆى هەڵبەستراوە

جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌وه‌ی دادوه‌ر وتویه‌تی بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ ئیدریس ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت.

ئیدریس حاجی عادل، خه‌ڵكی داقوقه‌ و پێشتر لێپرسراوی كۆمیته‌ی ئه‌و قه‌زایه‌ بوو، له‌ روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو خانووه‌كه‌ی ته‌قێنرایه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و هه‌ر قه‌زاكه‌ی به‌جێنه‌هیشت.

 

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT