دوو ده‌رفه‌ت بۆ وه‌به‌رهێنان له‌ میدیای سه‌ربه‌خۆی خاوه‌ن كواڵیتی به‌رز ده‌ستنیشانده‌كرێت

دوو ده‌رفه‌ت بۆ وه‌به‌رهێنان له‌ میدیای سه‌ربه‌خۆی خاوه‌ن كواڵیتی به‌رز ده‌ستنیشانده‌كرێت
براگ/13ی شوباتی 2019/ كۆبونه‌وه‌ی پسپۆڕانی میدیا، ده‌زگا و رێكخراوه‌كانی بواری رۆژنامه‌وانی فۆتۆ: كه‌ركوك ناو

كه‌ركوك ناو

90 پسپۆڕ و ده‌زگای میدیایی كواڵیتی به‌رز و رێكخراوی بواری رۆژنامه‌وانی له‌ 33 وڵاتێكی جیهان، له‌ نێویاندا (ده‌زگای كه‌ركوك ناو)، دوو ده‌رفه‌ت ده‌ستنیشانده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش بۆ وه‌به‌رهێنان له‌ میدیای سه‌ربه‌خۆی خاوه‌ن كواڵیتی.

ئه‌و ده‌زگاو رێكخراوانه‌ له‌ به‌یه‌ننامه‌یه‌كیاندا پێیانوایه‌ حکومەتەکان، کەرتی میدیایی و رێکخراوە جیاجیاکان پێویستیان بەوەیە کاری زیاتر بکەن بۆ پاراستنی رۆڵی گرنگی راگەیاندنی سەربەخۆی خاوەن کواڵیتی. به‌پێویستیشی ده‌زانن دەستبەسەرداگرتنی بازاڕی میدیا لەلایەن کارەکتەری مۆنۆپۆلیست و دژایەتیکردنی هەلپەرستانە و سەرکوتکردنی رۆژنامەگەریی خاوەن کواڵیتی و پشتبەستوو بەڕاستییەکان کۆتایی پێبهێنرێت.

دروستکردنی هاوپەیمانێتی میدیایی بۆ بەرپەرچدانەوەی بەرتەسککردنەوەی فەزای مەدەنی و  پشتیوانیکردنی تێگەیشتنی باشتر لەلایەن خوێنەرانەوە لەپێناو برەودان بە فرەیی و گشتگیریی، ئه‌و دوو ده‌رفه‌ته‌ن كه‌ ئه‌و پسپۆڕ و ده‌زگا و رێكخراوه‌ میدییانه ده‌ستنیشیانیان كردووه‌.

به‌یاننامه‌كه‌ كه‌ له‌خواره‌وه‌ ده‌قه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، دوای كۆبونه‌وه‌یه‌كی پراگ هات لە 11 تا 13ی شوباتی 2019. كه‌ تیایدا به‌شداربووان له‌ نێویاندا (ده‌زگای كه‌ركوك ناو)، ئه‌و دوو دەرفەته‌یان دەستنیشانکرد بۆ وەبەرهێنان لە میدیای سەربەخۆی خاوەن کواڵیتی.

 

دەرفەتی وەبەرهێنان لەمیدیای سەربەخۆی خاوەن کواڵیتیدا

بەیاننامەی کۆبونەوەی پراگ ئاداری 2019

راگەیاندن و رۆژنامەنوسان لەسەرتاسەری جیهاندا رۆڵێکی گرنگ دەبینن لەدروستکردنی کۆمەڵگەیەکی وشیار و هاوکات لێپرسینەوە لەکاربەدەستان. لەگەڵئەوەشدا، میدیا لە قەیرانێکی قوڵدایە کە ڕێگەی پێنادات ئەرکی خۆی بەجێبگەیەنێت وەک دەسەڵاتی چوارەم لەکۆمەڵگەکانماندا.

حکومەتەکان، کەرتی میدیایی و رێکخراوە جیاجیاکان پێویستیان بەوەیە کاری زیاتر بکەن بۆ پاراستنی رۆڵی گرنگی راگەیاندنی سەربەخۆی خاوەن کواڵیتی. دەستبەسەرداگرتنی بازاڕی میدیا لەلایەن کارەکتەری مۆنۆپۆلیست و دژایەتیکردنی هەلپەرستانە و سەرکوتکردنی رۆژنامەگەریی خاوەن کواڵیتی و پشتبەستوو بەڕاستییەکان پێویستە کۆتایی پێبهێنرێت.

90  پسپۆڕ و شارەزای بواری میدیای خاوەن کواڵیتی و رۆژنامەگەریی لە 33 وڵاتی جیاوە ئامادەی کۆبونەوەیەک بوون لە پراگ لە 11 تا 13ی شوباتی 2019. ئامادەبووان دوو دەرفەتیان دەستنیشانکرد بۆ وەبەرهێنان لە میدیای سەربەخۆی خاوەن کواڵیتی.

١-دروستکردنی هاوپەیمانێتی میدیایی بۆ بەرپەرچدانەوەی بەرتەسککردنەوەی فەزای مەدەنی

بەرقەراربونی هاوپەیمانێتی لەنێوان دامەزراوە میدیاییە بەهێزەکان ڕوبەڕوی بەرتەسکبونەوەی فەزای مەدەنی دەبێتەوە و زەمینە بۆ هاوڵاتیان سازدەکات تا دەنگی خۆیان هەڵبڕن و بەشداربن لە گفتوگۆی تایبەت بەئاڕاستەکردنی کۆمەڵگە. لەڕێی پێکەوەکارکردنەوە، دامەزراوە میدیاییەکان بەشێوەیەکی کاریگەرتر سەرچاوەکانیان بەکاردەهێنن. هەروەها دەتوانن زانیارییە لەبەردەستەکان ئاڵوگۆڕبکەن و لێکۆڵینەوەی بنكۆاڵكاریی ئه‌ودیو سنور و شیکاریی بکەن بۆ فەراهەمکردنی بەرچاوڕوونی، پێشکەشکردنی داتا و تێگەیشتنی زیاتر.

 وێڕای ئەوەش، ئەم تۆڕانە دەتوانن هاریکاری بهێننە ئاراوە لە نێوان ئاکتەرە میدیاییەکان کە لەزۆربەی وڵاتاندا لەژێر هەڕەشەدان. بۆیە وەبەرهێنانی دوور-مەوداش پێویستە لەلایەن کۆمەکبەخشەکان (دۆنەرەکان)ەوە بۆ هێنانەئارای کاری پێکەوەیەیی بابەتیی نێوان ئاکتەرە میدیاییەکان

٢- پشتیوانیکردنی تێگەیشتنی باشتر لەلایەن خوێنەرانەوە لەپێناو برەودان بە فرەیی و گشتگیریی

لەزۆربەی وڵاتاندا، میدیا نوێنەرایەتی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە ناکات. ژنان لەسەرتاسەری جیهاندا بەکەم وێنادەکرێن ئەوەش سەلمێنەری هەبوونی نایەکسانی جێندەرییە لەباتی ڕوبەڕوبونەوەیان. خوێنەری گەنج وەک پێویست نوێنەرایەتی ناکرێن لە ناوەندی بڕیاردانی سیاسی و پیشەسازی میدیادا. ژمارەیەکی بێشوماری کەمینەکان بەهیچ جۆرێک خزمەتناکرێن یاخود نوێنەرایەتی ناکرێن لەمیدیادا.

مەترسییەکان زۆر گەورەن. هەندێک پەنادەبەنە بەر چیرۆکی هەڵبەستراو لەبەرئەوەی مەیلیان بە فەراهمەکردنی زانیار نایە بۆ هەموان. خوێنەرە گەنجەکانی ئەفریقا و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لەبەردەم هەڕەشەی بابەتی رادیکاڵیین کە مایەی نیگەرانییە. گەنجانی ئەمریکای لاتین کە ژمارەیان لە زیادبوندایە بەدوای ئەو بابەتانەدا دەگەڕێن کە یارمەتییان دەدات ڕوبەِووی ئەرک و تەحەدییەکانی داهاتوویان ببنەوە. میدیای کواڵیتی بەرز و سەربەخۆ دەتوانێت خزمەتی ئەم خوێنەرانە بکات لەڕێی زامنکردنی گەیاندنی دەنگیان و هەروەها بەوەی دڵنیابێتەوە لەوەی ئەو خوێنەرانە زانیاری پێویستیان لەبەردەستدایە بۆ ئەوەی وشیارانە بڕیاربدەن. بۆ ئەوەی (دامەزراوە میدیاییەکان) ئەم ئەرکە بە شێوەیەکی کاریگەر جێبەجێبکەن، پێویستە لەخوێنەرەکانی ئێستا و داهاتوشیان تێبگەن.

AfricaonAir, Kenya - ARTA FM, Syria - BNNRC, Bangladesh - Centre National de Presse Norbert Zongo, Burkina Faso - Confidencial-Esta Semana, Nicaragua - Digital Rights Foundation, Pakistan - E-jicom, Senegal - El Surtidor, Paraguay - European Journalism Centre, the Netherlands - European Radio for Belarus, Belarus - Free Press Unlimited, the Netherlands - Freedom Forum, Nepal - GO Group Media, Georgia - KirkukNow, Iraq - Kunafoni. com, Mali - Latitud25, Paraguay - Magamba Network, Zimbabwe - Media Development Center, Tunisia - Media Ink, Somalia - Meydan TV, Ukraine - NEFEJ, Nepal - PAGED Initiative, Nigeria - Pakistan Press Foundation, Pakistan - PPMN, Indonesia - Sahelien.com, Sahel region - SOS Media, Burundi - South Asia Center for Media in Development, Bangladesh - Syrian Ethical Charter, Syria - Syrian Journalist Association - Tribal News Network, Pakistan - Tuwindi, Mali - Wole Soyinka Centre for Investigative Journalism, Nigeria - Ziarul de Garda, Moldova.

براگ/13ی شوباتی 2019/ ناوی ئه‌و ده‌زگاو رێكخراوانه‌ی له‌ كۆبونه‌وه‌ی براگ به‌شداربون فۆتۆ: كه‌ركوك ناو

 

 

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT