تراكتۆرێك كەوتە ناو روباری ئەڵوەن-ەوە و ئافرەتێك خنكا

دیمەنێك لە روباری ئەڵوەن لە قەزای خانەقین فۆتۆ: ئەمیر خانەقینی

ئەمیر خانەقینی

ئافرەتێكی 30 ساڵ لە روباری ئەڵوەن خنكا، دوای ئەوەی تراكتۆرەكەیان وەرگەڕاوە و كەوتۆتە ناو روبارەكەوە. پۆلیس لێكۆڵینەوە لەگەڵ هاوسەر و كەسوكارەكەیدا دەكات.

ئەم روداوە، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی نیسان لەگوندی عەلیاوەی ئەخوەلە خانەقین رویدا، لەوكاتەی ئەمەل فازڵ لەگەڵ هاوسەرەكەی سەرقاڵی كاری كشتوكاڵی بون و بەپێی وتەی سەرچاوەیەك بەخۆیان و تراكتۆرەكەیانەوە كەوتونەتە ناو روباری ئەڵوەنەوە.

سەرچاوەكە بۆ (كەركوك ناو) جەختیكردەوە لەوەی، "لەو روداوەدا ئەمەل خنكاوە، بەڵام هاوسەرەكەی رزگاری بووە و بە سەلامەتی لە روبارەكە دەرچووە".

لەو روداوەدا ئەمەل خنكاوە، بەڵام هاوسەرەكەی رزگاری بووە و بە سەلامەتی لە روبارەكە دەرچووە

تەرمی ئەمەل فازڵ تا بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵە، لە نەخۆشخانەی گشتی خانەقینە و پۆلیس دۆسییەی بۆ روداوەكە كردۆتەوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵ هاوسەرەكەیی و كەسوكاریدا دەكرێت.

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT