چیرۆکى سەرکەوتن... چنور رێگا سه‌خته‌كان ده‌بڕێت

2018-12-20

معاز فه‌رحان -  سلێمانی

چنور تۆفیق لە جەنگى بەدیهێنانى خەونەکانیدا ماندوو نابێت، ئەو هەرچەندە دڵڕەقى رۆژگار 31 ساڵە رێگربووە لەوەى بە خەونە دێرینەکەى بگات، بەڵام هێشتا کۆڵى نەداوە و ناوبەناو سەرکەوتنێک گڕوتینى پێدەدات.

له‌ کارکەوتنى قاچەکانى لە تەمەنى چوار ساڵییەوە، چنور دانیشتوى شارى سلێمانى کردە هاوڕێى عەرەبانەیەک، دواى ئەوەى بە "تەقەى خۆشى" تواناى رۆیشتنى لێسەنرایەوه‌ و توشى "ئیفلیجى" بوو.

چنور، کە ئێستا تەمەنى 35 ساڵە، بەدرێژایى ئەو ماوەیە روبەڕوى ئەو قەدەرە بوەتەوە و هەوڵى بێوچان دەدات تا بەسەریدا زاڵبێت، دەستەو وەستان نەوەستا و بەردەوام بەدواى خولیاکانیدا دەڕوات، ناوەڕاستى ئەمساڵ بڕیاریدا ببێتە شۆفێریش..."هاوڕێى زۆرم هەبوو کە لەسەر عەرەبانەن و تەکسیان پێیە و ئامادەبون یارمەتیم بدەن".

بەڵام بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆ رێگەیان پێنەدا ئۆتۆمبێلى هاوڕێکانى بەکاربهێنێت "ناچار خۆم چوم دوو دەسکم دروستکرد بۆ بەنزین و ئیستۆپ لە سەیارەى نوسینگەمان بەست". چنور واى وت کە دەڵێت لە ژیاندا بڕیاریدابێت هەرچى بکات بەدەستیهێناوە.

[caption id="attachment_74070" align="alignright" width="600"] دواین رێگای سه‌ختی چنور تۆفیق به‌ده‌ستهێنانی مۆڵه‌تی شۆفێری بوو، به‌ڵام ئه‌و هه‌ر به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌دیهێنانی خه‌ونه‌كانی تری[/caption]

ئەوەى چنورى والێکرد بەدەستهێنانى مۆڵەتى شۆفێرى بۆ ببێتە سەرکەوتنێک، تەقەى خۆشى بۆنەیەکى بەعسیەکان بوو، لە 23ی ئه‌یلولى 1987 لە سلێمانى، کاتێک لەگەڵ هاوڕێکانى یاری ماڵە باجێنەى دەکرد "نەگەشتمە کۆتایی یاری یەکەم کاتێک بە ئاگا هاتم لە نەخۆشخانە بووم و زیاتر لە 15 ڕۆژ لە نەخۆشخانەی سلێمانی مامەوە".

ئەو کات لە پشکنیندا دەرناکەوێت کە لە شوێنى برینەکەى چنور فیشەک بەجێماوە، "رۆژ بە رۆژ تەندروستیم خراپتر دەبوو خێزانەکەم بردیانم بۆ بەغداد لەوێ بە یەک ئەشیعەی رەش و سپی دەرکەوت من فیشەک لەپشتمایە و نەشتەرگەریم بۆ کرا و فیشەکەکە دەرکرا، بەداخەوە هەردوو قاچم لە دەستدا و ئیتر بووم بە هاوڕێى عەرەبانە".

رۆژ بە رۆژ تەندروستیم خراپتر دەبوو خێزانەکەم بردیانم بۆ بەغداد لەوێ بە یەک ئەشیعەی رەش و سپی دەرکەوت من فیشەک لەپشتمایە

بۆ قۆناغى نوێى ژیانى، خێزانەکەى دەبنە هاوکار و هاندەرى چنور، "چوومە قوتابخانە، لە پۆلى یەک تا شەشى سەرەتایى یەکەم بوم و لە قۆناغەکانى ناوەندیى و دواناوەندیش هەموو ساڵەکان مەعفوو بووم".

کاتێک ده‌گاته‌ شەشى زانستی، چنور ناتوانێت نمرەى بەرز به‌ده‌ستبهێنێت، تا بگاته‌ ئه‌و كۆلێژه‌ی خۆی داوای ده‌كات، ئه‌وه‌ش وه‌ك خۆی ده‌ڵێت "بەهۆی دروستبونی ئازارێکی زۆر لە پشتم و خواربونی فەقەراتم لە ئەنجامی زۆر دانیشتنم لەسەر عەرەبانە".

چنور لەبەشی داتا بەیسى پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر لە سلێمانى وەردەگیرێت و ساڵى 2009 دەبێتە مامۆستا، لەوکاتەوە تا ئێستا مامۆستایە.

هەرچەندە چنور بێبەش بووە لە یارى سەردەمى منداڵى، نه‌یتوانی خەت خەتێنه‌كه‌ی ته‌واو بكات و پەت پەتێن و چاوشارکێش بکات، تەنانەت لە قوتابخانەشدا وانەى وەرزشى هیچ چێژێکى بۆ ئەو نەبووە و خەونیشى بە کۆلیژى پزیشکییەوە بینیوە و بەوەش نەگەیشتوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە بەجێهێنانى ئەرکەکەیی و بەدەستهێنانەوەى قاچەکانى ماندو نابێت.

"لە عەممان نەشتەرگەرى فەقەراتم بۆ کراو ساڵى 2014ه‌ش لە وڵاتى چین_یش چاندنى درکە پەتکم بۆ کرا، بەڵام بەداخەوە لەکاتى وەرزشکردندا نەشتەرگەرییەکەی چین-م شکستیهێنا".

چنور، ئێستا سەرقاڵە بەکارى مامۆستاییەوە لە شارۆچکەى ئەڵڵایى_لە رۆژئاواى سلێمانى.

زۆرجار بێزارى رووى تێدەکات "چونکە هیچ بینایەکی خوێندن گونجاو نییە بۆ کەسانی وەک ئێمە، بەرپرسانی پەروەردە هیچ کات هاوکاری منیان نەکردوە تا نەقل بمەوە سلێمانی و لە قوتابخانەیەکی گونجاو وانە بڵێمەوە"...

[caption id="attachment_74071" align="alignright" width="600"] چنور تۆفیق (35ساڵ) به‌هۆی "ته‌قه‌ی خۆشی"یه‌وه‌ هه‌ردوو قاچه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا كاتێك ته‌مه‌نی ته‌نیا چوار ساڵ بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ بێهوای نه‌كردووه‌[/caption]

لەگەڵ ئەوەشدا بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پەروەردە "هیچ گونجا نییە" بۆ چنور، چونکە کاتێک بۆ ئیشێک دەچمه‌ ئەوێ "هاوڕێکانم ئیشەکەم بۆ ئەکەن و تائێستا بەڕێوبەری پەروەردەم نەبینیوە لەبەرئەوەی لە قاتی دوو بیناکە دادەنیشێت".

هێشتا لە پارێزگاكانی هەرێمى کوردستان و عیراق، به‌تایبه‌ت له‌ ناوچه‌كانی جێناكۆك لە بۆنه‌ی حزبەکاندا، لایەنگرانیان به‌هه‌ره‌مه‌كی ته‌قه‌ به‌ئاسماندا ده‌كه‌ن، كه‌ به‌ "تەقەى خۆشى"ی ناوی ده‌ركردووه‌.

ئەگەر ئەو ساتانه‌ بۆ لایەنگرانى حزبەکان سەرچاوەى چێژ و شانازى بێت ئەوا بۆ چنور سەرچاوەى دڵتەنگییە، "زۆر زۆر دڵ تەنگدەبم حەز دەکەم بگریم" چاوى پڕبوون لە فرمێسک و بە توڕەییەوە وتى "تەقەی خۆشی ژیانی منی ئاوا لێكرد، زۆر ئاواتی منی کوشت".

تەقەی خۆشی ژیانی منی ئاوا لێكرد، زۆر ئاواتی منی کوشت

مانگی حەوتى ۲٠۱۸ چنور خولى شۆفێرى دەبینێت و لە دووەم ترایدا لە مانگى 11 مۆڵەتەکەى وەرگرت، ئەو بە (کەرکوک ناو)ى وت"لە وڵاتانی تر کەسانی وەک ئێمە بۆیان هەیە هەوڵی فێربونی لێخوڕینی فڕۆکە بده‌ن، بەڵام بۆ ئێمە لێرە فێربوونی لێخوڕینی سەیارەش دەبێت بە خەونێکی گەورە".

هەرچەندە بەدەستهێنانى مۆڵەتى شۆفێرى بۆ هەر کەسێک کارێکى ئاساییە، به‌ڵام بۆ چنور به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆر هیلاک بووه‌ پێوەی زۆر دڵخۆش بووه‌.

ئه‌و هێشتا پێیوایە چاکبونەوەى قاچەکانى ئەستەم نییە و لەوڵاتى ئەڵمانیا چارەسەرى هەیە، بەڵام بارى دارایى یارمەتیدەدەر نییە، "30 ساڵە هەوڵدەدەم ئاواتم ئەوەیە ئەگەر بۆ پێنج خولەکیش لە ژیانم مابێت بە قاچى خۆم بگەڕێم".

ڤیدیۆ:

ڤیدیۆ

محەمەد بە تەکنیکى نوێ سینەماى کۆن نمایش دەکات
محەمەد بە تەکنیکى نوێ سینەماى کۆن نمایش دەکات
5 ساڵ له‌ دوریی‌ و وێرانكاریی
5 ساڵ له‌ دوریی‌ و وێرانكاریی
ھاندانێکی جیاوازی خەڵک بۆ خوێندنەوە
ھاندانێکی جیاوازی خەڵک بۆ خوێندنەوە
  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT