موسڵ له‌ خۆڵ و خاشاك پاكده‌كرێته‌وه‌

ئه‌حمه‌د زه‌یدی – نه‌ینه‌وا ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، بڕیاریداوه‌ خاشاك و داروپه‌ردوی شه‌ڕی له‌ شه‌قامه‌كانی موسڵ له‌رێی كۆمپانیا ناوخۆییه‌كانه‌وه‌ پاكبكاته‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ شاره‌وانی شاره‌كه‌ سه‌دا 80ی توانای كاركردنی له‌ده‌ستداوه‌. جگه له‌ داروپه‌ردوی باڵه‌خانه‌ و خانووه‌ روخاوه‌كانی شه‌ڕی داعش، زۆربه‌ی ناوچه‌كانی موسڵ پڕبون له‌ خۆڵ و خاشاك، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایی هاوڵاتیانی لێكه‌وتۆته‌وه‌. ئه‌مال خالد، دانیشتوی گه‌ڕه‌كی موسڵ جه‌دیده‌یه‌ […]

فه‌‌رمانده‌یه‌كی پۆلیسی فیدراڵی له‌ كه‌ركوك به‌ ته‌قینه‌وه‌ گیانیله‌ده‌ستدا

محه‌مه‌د ئه‌ڵماس – كه‌ركوك فه‌رمانده‌ی فه‌وجی یه‌كی پۆلیسی فیدراڵی له‌ داقوق به‌ ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو به‌كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی گیانیله‌ده‌ستداو چوار له‌ پاسه‌وانه‌كانی برینداربون. روداوه‌كه‌ كاتژمێر 10ه‌و نیوی شه‌وی رابردوو 16ی ته‌مووز له‌ نزیك گوندی ئه‌لبو نه‌جم رویدا له‌ سنوری حه‌فته‌غار له‌ خۆرئاوای داقوق. سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌ لێپرسراوێتی هه‌یه‌‌ له‌ هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی له‌ داقوق، به‌ (كه‌ركوك ناو)ی […]

ژنێك له‌ خانه‌قین به‌ ته‌نیا خۆپیشاندانی ئه‌نجامدا

هاوڕێ ئازاد – دیاله‌ ژنه‌ چالاكوانێكی مه‌ده‌نی له‌ خانه‌قین، به‌ ته‌نیا خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی ئه‌نجامدا دژی نه‌بونی خزمه‌تگوزاری و داوایكرد، خه‌ڵكی دیكه‌ له‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌یدا به‌شداری بكه‌ن. ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ 16-7 له‌ خانه‌قین، ژنه‌ چالاكوانێكی مه‌ده‌نی به‌ تاقی ته‌نیا چووه‌ گۆڕه‌پانی كرندی له‌ناوه‌ندی شاره‌كه‌، تا دژی نه‌بونی ئاو و كاره‌با ناڕه‌زایی ده‌رببڕێت. ئەخلاس مەجید، تاقه‌ خۆپیشانده‌ره‌كه‌ی خانه‌قین به‌ […]

چه‌ند كه‌س كوژراون؟
ناڕه‌زاییه‌كان له‌ عیراق به‌رده‌وامه‌

كه‌ركوك ناو هاوڵاتیانی ناڕازی له‌ چه‌ند شارێكی عیراق، به‌رده‌وامییان به‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان دا و جارێكیتر له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان روبه‌روی یه‌كتری بونه‌وه‌، ئه‌وه‌ش دوای هه‌فته‌یه‌ك زیاتر له‌ خۆپیشاندان بۆ خزمه‌تگوزاری. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 16-7 له‌ پارێزگاكانی به‌سره‌، زیقار، به‌غدا و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری عیراق، خۆپیشانده‌ران به‌ دروشمی داواكاری خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی وه‌كو كاره‌با و ئاو، له‌گه‌ڵ دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی رژانه‌ […]

نه‌مانی ئینته‌رنێت زیانی به‌ ده‌زگا میدیاییه‌كان گه‌یاند

نارین رۆسته‌م ده‌زگا میدیاییه‌كان و رۆژنامه‌نوسان، به‌شێك بوون له‌ زیانلێكه‌وتوانی راگرتنی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و نه‌مانی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت له‌ عیراق، نه‌یانتوانی وه‌كو پێویست روماڵی روداوه‌كان بكه‌ن و هه‌واڵ به‌ خوێنه‌رانیان بگه‌یه‌نن. له‌ دوانیوه‌ڕۆی شه‌ممه‌ 14ی ته‌مموزه‌وه‌ تا به‌ره‌به‌یانی دووشه‌ممه‌ 16ی هه‌مان، هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت له‌ زۆرینه‌ی پارێزگاكانی عیراق پچڕا و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش، له‌ ته‌واوی وڵاتدا به‌ هه‌رێمی […]

خوێندكارانی كه‌ركوك و ناوچه‌‌كانی تری جێناكۆك له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رده‌گیرێن

كه‌ركوك ناو وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌مساڵی خوێندن وه‌رگرتنی ده‌رچووانی پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی ناوچه‌ی جێناكۆك، له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان راده‌گه‌یه‌نێت. له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ دووشه‌ممه‌ 16ی ته‌مووز بڵاوكرایه‌وه‌ و كۆپییه‌كی بۆ (كه‌ركوك ناو) نێردراوه‌، وته‌بێژی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی بەئامانجى کارئاسانیکردن بۆ خوێندکارانى کەرکوك و […]

ساتی نیشتنەوەى یەکەم فڕۆكه‌ له‌ كه‌ركوك دیاریده‌كرێت

كاروان ساڵحی – كه‌ركوك راكان سه‌عید جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت، ئاشكرایده‌كات كه‌ چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو ساتی نیشتنه‌وه‌ی یه‌كه‌م فڕۆكه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركوك و له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دیاریده‌كه‌ن. ئه‌و وتانه‌ی پارێزگار له‌ میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هات كه‌ شه‌ممه‌ 14ی ته‌مووز ئه‌نجامیداو تیایدا باسی له‌ چه‌ند كه‌موكورتییه‌ك كرد له‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌كه‌ و به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كانیان بۆ باشتركردنی‌. راكان سه‌عید […]

دوای 35 رۆژ… فه‌رهاد ئاغای كاكه‌یی ئازادكرا

كه‌ركوك – كه‌ركوك ناو فه‌رهاد ئاغای كاكه‌یی دوای 35 رۆژ له‌ رفاندنی، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 16ی ته‌مووز ئازادكرا، ئه‌وه‌ش به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ خێزانه‌كه‌ی، هه‌رچه‌نده‌ ئاماده‌نه‌بوو هیچ زانیارییه‌كی تر له‌وباره‌یه‌وه‌ بدركێنێت. سه‌رچاوه‌كه‌ كه‌ نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه‌ له‌به‌ر هه‌ستیاری بابه‌ته‌كه‌، به‌ (كه‌ركوك ناو)ی وت “فه‌رهاد ئاغاى کاکەیی له‌خواروی گوندی زه‌نقه‌ره‌ – ئه‌و گونده‌ی لێی رفێنرا- كاتژمێر […]

له‌ عیراق چی ده‌گوزه‌رێت؟
پایه‌یه‌كی حوكمڕانی نه‌ماوه‌ و ناڕه‌زاییه‌كان له‌ هه‌ڵكشاندایه‌

كه‌ركوك ناو كۆماری عیراق، له‌ بۆشایی پایه‌یه‌كی سه‌ره‌كی حوكمڕانییه‌كه‌یدایه‌ و كاره‌كانی حكومه‌تیش دوور له‌ ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و چاودێری به‌رێوه‌ده‌برێن، له‌كاتێكدا وڵاته‌كه‌ به‌ دۆخێكی ئاڵۆزدا تێده‌په‌ڕێت. به‌پێی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی، عیراق وڵاتێكی فیدراڵی یه‌كگرتووه‌ و رژێمی حوكمڕانی تێیدا كۆماری نوێنه‌رایه‌تی (په‌رله‌مانی) دیموكراسییه‌، به‌ڵام زیاتر له‌ دوو هه‌فته‌یه‌ ئه‌و نوێنه‌رایه‌تییه‌ی له‌ ده‌ستوردا باسكراوه‌ كۆتایی به‌ كاره‌كانی هاتووه‌. له‌ […]

ئینته‌رنێت له‌ ناوچه‌كانی جێناكۆك نه‌ماوه‌
له‌ عیراق و هه‌رێمی كوردستان تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان داخراون

كه‌ركوك ناو له‌ كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تری جێناكۆك، هیچ هێڵێكی ئینته‌رنێت خزمه‌تگوزارییه‌كانی نه‌ماوه‌ و له‌ عیراق و هه‌رێمی كوردستانیش، تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ كارخراون. به‌پێی به‌دواداچونی په‌یامنێرانی (كه‌ركوك ناو) له كه‌ركوك، موسڵ، دیاله‌، سه‌ڵاحه‌دین و چه‌ند پارێزگایه‌كی تری عیراق، هیچ هێڵێكی ئینته‌رنێت كارناكات، به‌ ئینته‌رنێتی كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیشه‌وه‌. راگرتنی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت، له‌ دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 14-7وه‌ […]

فۆتۆ گه‌له‌ری