خه‌می ده‌نگ
ئاواره‌كان ترسی له‌ده‌ستدانی مافه‌كانیان هه‌یه‌

كاروان ساڵحی – كه‌ركوك “ده‌مانه‌وێت ده‌نگدان ببێته‌هۆی گه‌ڕانه‌وه‌مان، بیری‌ ماڵه‌كه‌م ده‌كه‌م با ئه‌م نه‌هامه‌تییه‌ كۆتایی بێت”، مه‌حمود سه‌خر (36ساڵ)، خه‌می گه‌وره‌ی ئه‌وه‌بوو كارتی ده‌نگدانه‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه‌ و پرسیاری ده‌كرد چۆن ده‌نگبدات. كاتێك داعش ناوه‌ڕاستی 2014ه‌ گه‌یشته‌ ناوه‌ندی شاری تكریت له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، مه‌حمود سه‌خر (36ساڵ)و خێزانه‌ پێنج كه‌سییه‌كه‌ی ماڵه‌كه‌یان به‌ره‌و كه‌ركوك جێهیشت و هیچیان له‌گه‌ڵ خۆیان […]

كاری خۆبه‌خش كردی به‌ سه‌ركرده‌
چیرۆكی ئه‌و كچه‌ كه‌ركوكییه‌ی ئه‌مریكا خه‌ڵاتی كرد

محەمەد عەبدولخالق – كه‌ركوك “له‌ قۆناغی ئاماده‌یی بوم، له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كانم جلوبه‌رگمان كۆده‌كرده‌وه‌ و به‌سه‌ر هه‌ژاره‌كاندا دابه‌شمان ده‌كرد” ئه‌وه‌ سه‌ره‌تای كاره‌ خۆبه‌خشه‌كانی سارا عه‌بدوڵا بوو. سارا كچێكی كه‌ركوكی ته‌مه‌نی 21 ساڵه‌، له‌ ئه‌نجامی كاره‌ خۆبه‌خشه‌كانیه‌وه‌ وه‌كو سه‌ركرده‌ی گه‌نج هه‌ڵبژێردراوه‌ له‌لایه‌ن ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكاوه‌ و له‌ 2ی ئایاری ئه‌مساڵ، له‌ رێوره‌سمێكدا له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا خه‌ڵاتكرا. […]

ئاواره‌كان به‌ چوار شێوە ده‌نگ ده‌ده‌ن

فراس حه‌مدانی هاوڵاتیانی ئاواره‌ی ناوخۆیی له‌ عیراق، به‌ چوار شێوەی جیاواز رێگه‌ی به‌شدارییان پێده‌درێت له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عیراقدا، له‌ نێویاندا ده‌نگدانی مه‌رجدار. ئاواره‌كان كه‌ ژماره‌یان زیاتر له‌ دوو ملیۆن كه‌س ده‌بێت، له‌ پرۆسه‌ی ده‌نگداندا بۆ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 12ی ئایاری ئەمساڵی عیراق بۆ چوار گروپ دابه‌شبون؛ به‌شێكیان كارتی بایۆمه‌تری وه‌رده‌گرن و ئه‌وانیتر به‌ كارتی ئه‌لیكترۆنی یان […]

(كه‌ركوك ناو) مامه‌ڵه‌كانی كڕین و فرۆشتنی كارتی ده‌نگدان ئاشكراده‌كات

عه‌لی حیانی – ئه‌نبار مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشتنی كارتی ده‌نگده‌ران، له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ پارێزگای ئه‌نبار، بۆته‌ بازرگانییه‌كی گه‌رمی ده‌ڵاڵ و به‌شێك له‌ لیسته‌كان، سه‌رباری سزا تونده‌كانی كۆمسیۆن و ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق. به‌پێی به‌دواداچونێكی مه‌یدانی (كه‌ركوك ناو)، له‌ پێش ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 12ی ئایاری ئه‌مساڵه‌وه‌ تائێستا، سه‌دان مامه‌ڵه‌ی كڕی و فرۆشتنی كارتی […]

كاندیده‌ ژنه‌كانی كه‌ركوك به‌ به‌ڵێن-ی ئاشتی ده‌نگ كۆده‌كه‌نه‌وه‌

کاروان ساڵحى – کەركوك كاندیده‌ ژنه‌كانی كه‌ركوك به‌ڵێنی ئاشتیی و پێكه‌وه‌ژیان به‌ ده‌نگده‌رانیان ده‌ده‌ن وه‌ك به‌شێك له‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ گه‌یشتن به‌ په‌رله‌مان عیراق، پێیانوایه‌ پێكهاته‌كانی شاره‌كه‌ پێویستیان به‌ دوباره‌ دروستكردنه‌وه‌ی متمانه‌ هه‌یه‌ كه‌ مێژویه‌كی درێژی پێكه‌وه‌ژیانیان هه‌یه‌. ژنان پێكهێنه‌ری سێیه‌كی كاندیده‌كانی پارێزگای كه‌ركوكن له‌ هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایاری داهاتوو، زۆرینه‌یان له‌پاڵ هه‌ندێك به‌ڵێنی خزمه‌تگوزاریی، گرنگی […]

ده‌‌نگی سه‌دان هه‌زار فه‌یلی ده‌گاته‌ په‌رله‌مان

نارین رۆسته‌م – كه‌ركوك ناو كوردی فه‌یلی له‌ عیراق، بۆ یه‌كه‌مجار له‌ رێی ده‌نگه‌كانیانه‌وه‌ نوێنه‌رێكی تایبه‌ت به‌ خۆیان ده‌نێرنه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، دوای ئه‌وه‌ی كورسییه‌كی كۆتایان بۆ ته‌رخانكرا. بەپێی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق، کورسییەکانی پەرلەمانی داهاتوو لە 329 کورسی پێکدێن کە 320 یان بەسەر پارێزگاکاندا دیاریکراون، نۆ کورسییەکەی دیکەش بۆ کۆتاکان دیاریکراوە، له‌ نێویاندا كورسییه‌ك بۆ […]

به‌‌‌شێك له‌ كه‌ركوكییه‌كان به‌ نیگه‌رانییه‌وه‌ ده‌نگده‌ده‌ن

گۆران بابان – كه‌ركوك به‌شێك له‌ ده‌نگده‌رانی كه‌ركوك سه‌ره‌ڕای بێئومێدبونیان له‌وه‌ی‌ “پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن گۆڕانكاریی دروستبكات”، به‌ڵام ئاماده‌ن بۆ موماره‌سه‌كردنی ئه‌و مافه‌یان، به‌شێكی تریان نیگه‌رانییه‌كانیان گه‌یشتۆته‌ راده‌ی بڕیاردانی بایكۆت. ئه‌و نیگه‌رانییانه‌ تێكه‌ڵه‌یه‌كه‌ له‌ خراپی دۆخی ئابوری، بێكاریی و ناسه‌قامگیری دۆخی ئه‌منی پارێزگاكه‌ له‌ چوار ساڵی رابردودا به‌رۆكی شاره‌كه‌وخه‌ڵكه‌كه‌ی گرتوه‌. “دواى روداوەکانى 16ى ئۆکتۆبەری رابردو خەڵک کەمتر […]

زۆرینه‌یان مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌
“سه‌دا 30ی ئاواره‌كانی دوزخورماتوو نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌”

ژینۆ خه‌لیل – سه‌ڵاحه‌دین له‌ سه‌دا 30ی ئاواره‌كانی دوزخورماتوو هێشتا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌، له‌ كاتێكدا زۆرینه‌یان مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌ و ترسیان هه‌یه‌ نه‌توانن به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئاماره‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی سه‌ر به‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. له‌ دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، هه‌زاران هاوڵاتی به‌ تایبه‌ت پێكهاته‌ی كوردی نیشته‌جێی قه‌زای دوزخورماتوو ئاواره‌كانی سنوری هه‌رێم بون، تائێستاش به‌شێكیان […]

100 كاندید كێبڕكێ ده‌‌كه‌ن بۆ نۆ كورسی كۆتا

عومه‌ر سابیر – کەرکوک ناو زیاتر لە 20  هاوپەیمانێتی و لیستى تاکەکەسى بە نزیکەى 100 کاندیدەوە کێبڕکێ لەسەر نۆ کورسی کۆتاکان دەکەن بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى عیراق کە بڕیارە لە 12ى ئایارى ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت. بەپێی یاسای هەڵبژاردنى پەرلەمانى عیراق، کورسییەکانى پەرلەمانى داهاتوو لە 329 کورسی پێکدێن کە 320 یان بەسەر پارێزگاکاندا دیاریکراون، نۆ کورسییەکەى دیکەش بۆ […]

ململانێی ده‌نگی دوو پایته‌خت
لیسته‌ عه‌ره‌بییه‌كان ده‌چنه‌ هه‌ولێر و كوردییه‌كانیش بۆ به‌غدا

نارین رۆسته‌م – كه‌ركوك ناو ململانێی هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عیراق، له‌ سنوری دوو پایته‌خته‌كه‌ی نێو وڵاتدا زیاتر ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌ و به‌شێك له‌ لیسته‌ عه‌ره‌بییه‌كان چاویان له‌ ده‌نگی هه‌ولێره‌، له‌ به‌رانبه‌ر چه‌ند حزبێكی كوردیش هه‌وڵی مسۆگه‌ركردنی كورسییه‌كانی به‌غدا ده‌ده‌ن. هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، زیاتر له‌ هه‌فته‌یه‌كه‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌ و له‌ شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، جگه‌ له‌ […]

فۆتۆ گه‌له‌ری

سه‌ره‌تا هه‌واڵ راپۆرت فۆتۆ به‌دواداچونی رۆژنامه‌وانی خزمەتگوزاری