سه‌مه‌ر؛ له‌ رفێنراوێكی لای داعشه‌وه‌ بۆ به‌دیهێنانی خه‌ونه‌كانی

عه‌لی ئه‌یاد – نه‌ینه‌وا سه‌مه‌ر، كچه‌ ئێزیدییه‌كی رفێنراوی لای داعش بوو، دوای رزگاربونی هه‌وڵی ئه‌وه‌ده‌دات خه‌ونه‌كانی به‌دیبهێنێت. له‌م ڤیدیۆیه‌دا به‌ چیرۆكی سه‌مه‌ر ئاشنابه‌ 

شه‌نگالییه‌كان وێنه‌ی مه‌ینه‌تییه‌كانیان ده‌كشێن

موهه‌نه‌د سنجاری – نه‌ینه‌وا گه‌نجانی به‌هره‌مه‌ندی شه‌نگال، له‌ سه‌ر دیواره‌كانی شاره‌كه‌ ده‌ستیانكردووه‌ به‌ كێشانی وێنه‌ی ئه‌و ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانه‌ی روبه‌روی بونه‌ته‌وه‌. هه‌ڵمه‌تی ئه‌و گه‌نجانه‌، چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌ و سه‌ره‌تا له‌ دیواره‌كانی باكوری قه‌زاكه‌وه‌ ده‌ستیپێكرد، تا چیرۆكی كۆمه‌ڵكوژییان له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ زیندوبمێنێته‌وه‌ و به‌و هه‌نگاوه‌، پاشماوه‌ی شه‌ڕیش له‌ ناوچه‌كه‌ بشارنه‌وه‌. مسته‌فا حه‌سه‌ن، یه‌كێك له‌ وێنه‌كێشه‌كانی به‌شداربوی […]

به‌وێنه‌: ته‌قینه‌وه‌كانی كه‌ركوك

كاروان ساڵحی – كه‌ركوك ناو نۆ ته‌قینه‌وه‌، شه‌وی رابردوو (18ی ته‌مموز)، ناوه‌ندی شاری كه‌ركوكی گرته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌پێی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی شاره‌كه‌.  

به‌وێنه‌: دارێكی زه‌یتون تونێلێكی داعش ئاشكراده‌كات

موهه‌نه‌د سنجاری – نه‌ینه‌وا دارێكی زه‌یتون له‌ ناحیه‌ی باشیك له‌ ده‌شتی نه‌ینه‌وا، تونێلێكی چه‌كدارانی داعش ئاشكراده‌كات. ئاشكراكردنی ئه‌و تونێله‌ دوای ئه‌وه‌ هات، كه‌ ئاواره‌یه‌ك له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ زێدی خۆی له‌ ناحیه‌ی باشیك، له‌كاتی ئاودانی داره‌ زه‌یتونه‌كه‌ی روده‌چێته‌ خواره‌وه‌ و تونێله‌كه ‌ئاشكراده‌‌بێت، كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی داعش له‌ ‌ناحیه‌ی باشیك له‌ ناوه‌ڕاستی 2014 بۆ كۆتایی 2016.

به‌‌وێنه‌: گه‌نجانی باشیك پێشوازی له‌ مۆندیال ده‌كه‌ن

موهه‌نه‌د سنجاری –  نه‌ینه‌وا گه‌نجانی باشیك ناحیه‌كه‌یان به‌ وێنه‌ی جۆراجۆر كه‌ گوزارشت له‌ مۆندیالی روسیا ده‌كات ده‌نه‌خشێنن. دیوار، پارك و شوێنه‌ رێگه‌پێدراوه‌كان به‌ كێشانی وێنه‌ی ئاڵای وڵاته‌ به‌شداربوه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه ‌و جام و تۆپ نه‌خشێنراون. گه‌نجانی باشیك، كه‌ ناحیه‌كه‌یان ساڵێكه‌ له‌ژێر ده‌ستی داعش ده‌رهێنراوه‌ و یه‌كێك له‌ بڕیاره‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌ چه‌كدارییه‌ قه‌ده‌غه‌كردنی سه‌یركردنی یارییه‌كان بوو، […]

بەوێنە: خەندەی منداڵانی ئاوارە لە كەمپەكان

كەركوك ناو منداڵانی ئاوارە لە كەمپەكان نایانەوێت دەستەبەرداری یاریی‌ و خۆشییەكانی ژیانیان بن، هەرچەندە لە بوارێكی گونجاودا ژیان ناگوزەرێنن. كامێرای (كەركوك ناو)، چەند رۆژێكی كەم بەر لە 1-6-2017 ڕۆژی جیهانی منداڵان سەردانی كەمپی ئاوارەكانی موسڵ‌ و كەركوكی كرد.      

ئه‌و 10 ژنه‌ كاندیده‌ی زۆرترین ده‌نگ-یان به‌ده‌ستهێناوه‌

كه‌ركوك ناو 10 ژنه‌‌ كاندید له‌سه‌ر ئاستی عیراق كه‌ نۆ ژنیان له‌سه‌ر لیسته‌كانی یه‌كێتی و پارتی خۆیان هه‌ڵبژاردوه‌، زۆرترین ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه‌ به ‌به‌راورد به‌ ژنه‌ كاندیده‌كانی تر، زۆرترین ده‌نگیش بۆ سه‌رۆكی لیستی سائیرون بوه‌ له‌ پارێزگای به‌غدا. به‌ره‌به‌یانی 19ی ئایار كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عیراق ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان و كاندیده‌ سه‌ركه‌وتوه‌كانی بۆ 329 كورسی […]

ئه‌و 10 ژنه‌ كاندیده‌ی به‌ كه‌مترین ده‌نگ گه‌یشتنه‌ په‌رله‌مان

كه‌ركوك ناو 10 ژنه‌ كاندید به‌ كه‌مترین ده‌نگ گه‌یشتنه‌ په‌رله‌مانی عیراق كه‌ زۆرینه‌یان له‌ پارێزگای به‌غدا بون، كه‌مترین ده‌نگیش له‌سه‌ر ئاستی عیراق بۆ ژنه‌ كاندیدێكی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین بوو كه‌ ته‌نیا 621 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا. به‌ره‌به‌یانی شه‌ممه‌ی رابردوو 19ی ئایار كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عیراق ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان و كاندیده‌ سه‌ركه‌وتوه‌كانی بۆ 329 كورسی په‌رله‌مانی عیراق […]

به‌وێنه‌: پیشانگه‌ی فۆتۆگرافی (ئه‌وه‌ی له‌ كامه‌ران به‌جێماوه‌)

یه‌كه‌م ڕۆژی پیشانگه‌ی فۆتۆگرافی (ئه‌وه‌ی له‌ كامه‌ران به‌جێماوه‌) له‌ مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی. له‌ ساڵیادی دامه‌زراندنی ئاژانسی مێترۆگرافی، پیشانگه‌یه‌ك تایبه‌ت به‌ كاره‌كانی كامه‌ران نه‌جم، دامه‌زرێنه‌ری ئاژانسی مێترۆگرافی كرایه‌وه‌ كه‌ تیایدا هه‌ندێك له‌و كاره‌ فۆتۆگرافی یانه‌ی نمایشكرا كه‌ له‌ ماوه‌ی ١١ ساڵی كاركردنیدا وه‌كو فۆتۆگرافه‌ری ڕۆژنامه‌وانی له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ڕووماڵی كردووه‌ به‌ شێوه‌ی فۆتۆی تاك و […]

به‌وێنه‌: ده‌نگدان له‌ موسڵ
نه‌ینه‌وا زیاتر له‌ دوو ملیۆن ده‌نگده‌ری هه‌یه‌

نه‌ینه‌وا – كه‌ركوك ناو به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، زیاتر له‌ دوو ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌، سه‌دان بنكه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق كراونه‌ته‌وه‌. كاتژمێر 7ی به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 12-5 له‌ سه‌رتاسه‌ری عیراق، بنكه‌كانی ده‌نگدان به‌ڕوی زیاتر له‌ 22 ملیۆن كه‌سدا كرایه‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی له‌ دوو رۆژی رابردودا […]

فۆتۆ گه‌له‌ری