نادادپه‌روه‌ریی؛ میوزیک و چه‌رخ و فه‌له‌ک ناگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ موسڵ

سه‌نگه‌ر ره‌سوڵ ئه‌وه‌ی جێی تێڕامانه‌ هه‌ر داگیرکارییه‌کانی داعش نه‌بونه‌‌هۆی که‌وتن و روخانی موسڵ،‌ به‌ڵکو نیوه‌ی په‌یوه‌ندی به‌حوکمڕانی خراپ و نادادپه‌روه‌رییه‌وه‌ هه‌بوو. ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ مێژووی به‌ر له ‌داعش و له‌ سێکته‌ری ئابوریدا عه‌قارات وه‌ک نمونه‌ وه‌ربگرین ئه‌وا دوای 2003 زۆربه‌ی زیاده‌ڕۆیی و فراوانبونی گه‌ڕه‌کنشینه‌کانی موسڵ به‌هۆی سنوورداریی و ئه‌پده‌یت و نوێنه‌کردنه‌وه‌ی ماسته‌رپلانی ساڵی 1973یه‌ که‌ […]

كورد لە ناوچەكانی جێناکۆک؛
خۆبچوکـکـردنـەوە و خۆدزینـەوە لە لێپرسـراوێتـی

سه‌لام عومه‌ر کەم نین ئەو سیاسەتمەدارە کوردانەی کە بێ کۆتا ئەم ووتەیە دوبارە دەکەنەوە؛ دۆستەکانمان ئەوانەن کە دەمانگرییەنن، ئەوا بەم جەژنە دۆستێکی تورکمان نەک ناتانگریەنێت بەڵکو لەگەڵ پیرۆزباییەکی گەرمی جەژندا، دوو پەیامی دۆستانە و پراگماتیکیانە بۆ سەرکردایەتی کورد دەنێرێت و وەک سیاسەتمەدارێکی بەسەلیقە تۆپەکە لەکاتێکی یەکجار گرنگدا دەخاتە گۆڕەپانی پەرتپەرتی سیاسەتی هەرێمی کوردستانەوە. تورکمان نیگەرانن […]

ده‌سته‌به‌ركردنی مافی كه‌مینه‌كان ته‌نها به‌ دروشم نابێت

خدر دۆمڵی بیست و پێنج ساڵه‌ فێرنه‌بون و زۆر به‌داخه‌وه‌ وادیاره‌ فێریش نابن!، بیست و پێنج ساڵه‌ لێپرسراوانی هه‌رێمی كوردستان نه ‌په‌ندیان وه‌رگرتووه‌ نه‌ فێری هونه‌ری به‌ڕێوه‌بردنی ئیداره‌یه‌كی فره‌پێكهاته‌ بون. بیست و پێنج ساڵه‌ له‌به‌رده‌م سه‌دان نوێنه‌ری سه‌رۆكایه‌تی و نێو ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی، ئه‌وروپی، ئه‌مریكی و كه‌نه‌دیدا وتویانه‌ كه ‌ئه‌وان ئیشده‌كه‌ن له‌ پێناو چه‌سپاندن و به‌هێزكردنی […]

پڕۆفایل: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان خۆی له‌به‌رده‌م گۆڕانكاریدایه‌

كه‌ركوك ناو بزوتنەوەی گۆڕان كه‌ له‌مانگی چواری 2009 وه‌ك نوێترین هێزی سیاسی نێو گۆڕەپانی هەرێمی كوردستان خۆی ناساند، ئامانج لێی “گۆڕانكاریی” بوو له‌ ده‌سه‌ڵات و سیستمه‌كه‌ی، به‌ڵام له‌ ئێستادا خۆی له‌به‌رده‌م گۆڕانكاریدایه‌. گۆڕان چییه‌؟ رۆژی 11ی نیسانی 2009، نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی ئێستای بزوتنەوەی گۆڕان‌و جێگری پێشوی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان‌، لەدیدارێكدا لەگەڵ رۆژنامەی […]

داعش چالاکییەکانی بەرفراوان دەکات لە کەرکوک.. هۆکارو چارەسەرەکان

یاسین تەها بەر لەچوار ساڵ و لەکۆتاییەکانی مانگی حوزەیران، ئەبو محەمەد عەدنانی، وتەبێژ بەناوی “دەوڵەتی ئیسلامی لەشام و عیراق” بەیانێکی وێنەیی بڵاوکردەوە کە گۆڕینی ناوی رێکخراوەکەی تێدابوو بۆ “دەوڵەتی ئیسلامی” بەتەنها، لەگەڵ راگەیاندنی “خەلافەتی ئیسلامی” بەڕێبەرایەتی ئەبوبەکری بەغدادی کە خۆی وەک خەلیفەو پێشەوای ئەو دەوڵەتە راگەیاند، بەڵام ئەو دەوڵەتە گریمانکراوە کە زەوی و هاوڵاتی و […]

عیراق تینوو دەبێت و هەموو هۆکارەکانیش ناگەڕێنەوە بۆ تورکیاو ئێران

یاسین تەها عیراقییەکان لە قەیرانێک قوتاریان نابێت، سەریان هەڵدەتەقێت بە خەم و ژانێکیتردا. چەند مانگێک پاش راگەیاندنى سەرکەوتن بەسەر رێکخراوى داعش لەشەڕێکى قورسدا، کە لەڕوى مادیى و مرۆییەوە باجى گەورەى هەبوو، دانیشتوانى شارە عیراقییەکانى رۆخى دیجلە، توشى شۆک بون بە دابەزینى زۆرى ئاستى ئەو روبارەى کە ناوى عیراقى پێوە پەیوەستە لە مێژویى هەزاران ساڵەدا، ئەمەش […]

هە‌ڵبژاردنێك له‌ موفاجه‌ئه‌ و ئاڵۆزی
هیچ لایەنێک زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی لا نییە

سیروان حسێن – كه‌ركوك ناو هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عیراق، پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی چاوه‌ڕوانییه‌كان كه‌وته‌وه‌ و زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی لای هیچ هاوپه‌یمانییه‌ك نه‌هێشته‌وه‌، جگه‌له‌وه‌ی ده‌نگی شیعه‌ی زیاتركرد له‌سه‌ر حسابی سوننه‌، كوردیشی گەڕاندەوه‌ بۆ هه‌شت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر. به‌پێی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایاری ئه‌مساڵی په‌رله‌مانی عیراق، ژماره‌ی كورسییه‌كانی هیچ لیست و هاوپەیمانییەک نه‌گه‌یشتۆته‌ 60 کورسی، له‌كاتێكدا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوودا له‌ 90 […]

دوو راڕەو لەئارادان بۆ پێکهێنانى زۆرینە و دروستکردنى حکومەتى عيراق

یاسین تەها هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەى عيراق بەجۆرێک لە شپرزەیی و گۆڕینەوەى تۆمەت کۆتاییهات، ئەویش بەهۆى بانگەشەکانى ساختەکارى و دەستکاریکردنى ئەنجامەکانى دەنگدان، بەڵام ئەم حاڵەتە نەبوەتە رێگر لەبەردەم لیستە پەرلەمانییە براوەکان بۆ پەیوەندیکردن بەیەکتر و دانوستانى نهێنى و ئاشکرا لەپێناوى پێکهێنانى حکومەت. گەڕەکانى دانیشتنە دووقۆڵى و فرە لایەنەکان لە ناوچەى سەوزى بەغدا و لە هەرێمى کوردستان، هەروەها […]

تانه‌و گومان و ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه، گه‌مارۆی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن ده‌دات

یاسین ته‌ها دووه‌م دانیشتنی نائاسایی په‌رله‌مانی عيراق له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن، رێژه‌ی یاسایی ته‌واونه‌کردو دواخرا بۆ کاتێکیتر، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م دانیشتنه‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێک په‌رله‌مانتاره‌وه‌ خرایه‌ڕوو، گومانه‌کانی له‌سه‌ر پڕۆسه‌که‌ قوڵترکرده‌وه‌و به‌دواشیدا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران کۆمه‌ڵێک بڕیاری بۆ لێپێچینه‌وه‌ له‌ گومان و به‌ڵگه‌کانی ساخته‌کاریی ده‌رکرد که‌ دۆسییه‌که‌ به‌کراوه‌یی ده‌هێڵێته‌وه تا کاتێکی نادیار. نزیکەى ١١ ملیۆن عیراقى بەجۆش و خرۆشەوە […]

شه‌ڕی ده‌نگ له‌ ناوچه‌كانی جێناكۆك
خاڵی به‌هێز و لاوازی لیسته‌ كوردییه‌كان

 شۆڕش خالید – كه‌ركوك ناو كورد له‌ ناوچه‌كانی جێناكۆك له‌ژێر فشاری كه‌مبونه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیدایه‌، له‌ پاڵ روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و پرسی ریفراندۆم، نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌منی و ئیداریی و په‌رته‌وازه‌ییان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و مه‌ترسییانه‌ن كه‌ روبه‌ڕوی ده‌نگی ئه‌و پێكهاته‌یه‌ بۆته‌وه‌. هه‌ردوو هێزی ده‌سه‌ڵاتداری كوردی (پارتی و یه‌كێتی) له‌ سێ هه‌ڵبژاردنی رابردودا ده‌نگه‌كانی كوردیان له‌ […]

فۆتۆ گه‌له‌ری