دوو راڕەو لەئارادان بۆ پێکهێنانى زۆرینە و دروستکردنى حکومەتى عيراق

یاسین تەها هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەى عيراق بەجۆرێک لە شپرزەیی و گۆڕینەوەى تۆمەت کۆتاییهات، ئەویش بەهۆى بانگەشەکانى ساختەکارى و دەستکاریکردنى ئەنجامەکانى دەنگدان، بەڵام ئەم حاڵەتە نەبوەتە رێگر لەبەردەم لیستە پەرلەمانییە براوەکان بۆ پەیوەندیکردن بەیەکتر و دانوستانى نهێنى و ئاشکرا لەپێناوى پێکهێنانى حکومەت. گەڕەکانى دانیشتنە دووقۆڵى و فرە لایەنەکان لە ناوچەى سەوزى بەغدا و لە هەرێمى کوردستان، هەروەها […]

تانه‌و گومان و ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه، گه‌مارۆی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن ده‌دات

یاسین ته‌ها دووه‌م دانیشتنی نائاسایی په‌رله‌مانی عيراق له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن، رێژه‌ی یاسایی ته‌واونه‌کردو دواخرا بۆ کاتێکیتر، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م دانیشتنه‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێک په‌رله‌مانتاره‌وه‌ خرایه‌ڕوو، گومانه‌کانی له‌سه‌ر پڕۆسه‌که‌ قوڵترکرده‌وه‌و به‌دواشیدا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران کۆمه‌ڵێک بڕیاری بۆ لێپێچینه‌وه‌ له‌ گومان و به‌ڵگه‌کانی ساخته‌کاریی ده‌رکرد که‌ دۆسییه‌که‌ به‌کراوه‌یی ده‌هێڵێته‌وه تا کاتێکی نادیار. نزیکەى ١١ ملیۆن عیراقى بەجۆش و خرۆشەوە […]

شه‌ڕی ده‌نگ له‌ ناوچه‌كانی جێناكۆك
خاڵی به‌هێز و لاوازی لیسته‌ كوردییه‌كان

 شۆڕش خالید – كه‌ركوك ناو كورد له‌ ناوچه‌كانی جێناكۆك له‌ژێر فشاری كه‌مبونه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیدایه‌، له‌ پاڵ روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و پرسی ریفراندۆم، نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌منی و ئیداریی و په‌رته‌وازه‌ییان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و مه‌ترسییانه‌ن كه‌ روبه‌ڕوی ده‌نگی ئه‌و پێكهاته‌یه‌ بۆته‌وه‌. هه‌ردوو هێزی ده‌سه‌ڵاتداری كوردی (پارتی و یه‌كێتی) له‌ سێ هه‌ڵبژاردنی رابردودا ده‌نگه‌كانی كوردیان له‌ […]

کاندیدەکان رێگای نوێ دادەهێنن بۆ گەيشتن بە پەرلەمان

یاسین تەها ره‌نگه‌ شێوازی دابه‌شكردنی به‌تانی و دیاری تایبه‌تی له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆن بووبێت و وه‌ك جاران به‌های ئەوتۆی نه‌مابێت بۆ هه‌ڵبژارد‌نه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 12ى ئایاری داهاتوو، ئه‌مه‌ش بوه‌ته‌ پاڵنه‌ر تا کاندیدەکان رێگای نوێ و نا ته‌قلیدی بدۆزنه‌وه‌ بۆ گه‌يشتن به‌ هۆڵی په‌رله‌مان كه‌ به‌ پێی ئه‌زموونی سێ خولی ڕابردوو (2005 _ 2018) سه‌رچاوه‌ی خێر و […]

چوارشەممەی سور، رۆژە پیرۆزەكە

دیاری خالید جەژنی “سەری ساڵ” یاخود “چوارشەممەی سور”ی ئێزیدییەكان یەكێكە لە جەژن‌و بۆنە هەرە كۆنەكانی شوێنكەوتوانی ئاینی ئێزیدی، كە هەموو ساڵێك لە دووەم چوارشەممەی مانگی نیسان یاددەكرێتەوە، شوێنكەوتوانی ئەو ئایینە بە یەكێك لە بۆنە پیرۆزەكانی دادەنێن‌و لەسەرتاسەری جیهاندا پابەنددەبەن بە دابونەریت‌و بنەماكانییەوە. “نیسان” مانگی ئێزیدییەكان بەپێی بیروباوەڕی ئێزدییەكان، مانگی نیسان مانگێكی پیرۆزی بەهارەو بەبوكی ساڵ […]

سوننە له‌ هه‌ڵبژاردندا…
نوێنه‌رایه‌تیان له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه‌و گۆڕانكاریش به‌ڕێوه‌یه‌

یاسین ته‌ها زۆرکەس پێیانوایە هێزە سوننەکان لەئەنجومەنی داهاتووی نوێنەراندا دەبنە هێزی یەکلاکەرەوە بۆ دیاریکردنی پاڵێوراوی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، ئەوەش بەهۆی ئەوەی کورد زۆر لەسەرچاوەکانی هێزی خۆی و کارتە سیاسییەکانی بەمدواییە و بەهۆی کاردانەوەکانی راپرسییەوە لەدەستداوە و لەهەمانکاتدا هێزە سیاسییە شیعییەکانیش پەرشءبڵاو بوون و دابەشبوون بەسەر چەند هاوپەیمانێتییەکی هاوهێز و هاوهەژموون لەلایەک و دوور لەیەک لەبۆچوون […]

کێبڕکێی شیعەکان لەسەر پۆستی سەرۆک وەزیران

یاسین تەها هەڵبژاردنە چاوەڕوانکراوەکەی عیراق لە ئایاری 2018دا به‌ په‌رتبونی ته‌واوی پێکهاتەکان جیادەکرێتەوە، بە پێچەوانەی هەڵبژاردنەکانی پێشتر کە پێکهاتەکان بەشێوەی هاوپەیمانی تایەفی و نەتەوەیی پتەو و توندوتۆڵ، بەشدارییان تیادا کرد. سەرەڕای ئەو ململانێ گەورەیەی کە هەیە بۆ بەشداریکردن لەم پرۆسەیەدا لەڕێی نزیکەی حەوت هەزار پاڵێوراو لە 88 لیستی هەڵبژاردن، بەڵام تێڕوانینەکان زیاتر روەو لیستە شیعییەکانە […]

له‌ ئاگایی و نائاگایی-دا یاری به‌ هه‌ستی خه‌ڵكی كه‌ركوك ده‌كرێت

شۆڕش خالید ده‌نگۆكانی كشانه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و هێرشی ئه‌و رێكخراوه‌ بۆ كه‌ركوك له‌ چه‌ند رۆژی رابردودا راستیی تیانه‌بوو، هه‌ندێك راگه‌یاندنی كوردی و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌ ئاگایی و هه‌ندێكیش له‌ نائاگاییه‌وه یاری-یان به‌ هه‌ستی خه‌ڵكی شاره‌كه‌ كرد، ده‌یان خێزان ماڵه‌كانیان له‌ شه‌ودا جارێكیتر چۆڵكرد و شه‌ونخونی میوانی ماڵی زۆربه‌ی كه‌ركوكییه‌كان بوو. بابه‌تی كشانه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان راست […]

50 ساڵ بردنەوە ئاشتی نەدۆزییەوە
بۆچی بۆ ناوچەكانی جێناکۆک کڕینی سەرکەوتنی شەڕێک هەرزانترە لە بردنەوەی ئاشتی؟

سەنگەر ره‌سوڵ* لە رۆژێکی حوزەیرانی 1967 کاتێک لێڤی ئشکۆڵ سەرۆک وەزیرانی ئەو دەمەی ئیسرائیل گوێبیستی هەواڵی گرتنی ئۆرشەلیم “قودس” بوو، لەوکاتەدا بەهاورێیانی ناو پارتەکەی ووت: “شیربایی و مارەییەکی زۆر باشمان دەستکەوتووە، بەڵام بووکێکی نابوودی لەگەڵە”. دوای زیاتر 50 ساڵ لەو رووداوە، قسەکانی سەرۆک وەزیرانی وەکو خۆی هەموو شتێکی سەلماند، ئیسرائیل شەرەکەی بردەوە بەڵام نەیتوانی ئاشتی […]

به‌ بیابانبونی ئابوری ناوچه‌کانی جێناکۆک
له‌ دیکتاتۆرییه‌تی سوننی و دیموکراسیه‌تی شیعه‌وه‌ بۆ نه‌ته‌وه‌بینی کوردی!

سه‌نگه‌ر ره‌سوڵ له‌ ماوه‌ی 50 ساڵی رابردودا، بۆ گه‌لانی کورد، عه‌ره‌ب و تورکمانه‌کانی ناوچه‌کانی جێناکۆک، نه‌ عه‌گالی سوننی و نه‌ پێچ و مێزه‌ری شیعی و نه‌ جامانه‌و شرواڵی کوردی وه‌ڵامه‌ راسته‌قینه‌که‌ی پێکه‌وه‌ ژیانێکی ئاشتییانه‌ی پێنه‌بوو. له‌دوای 1958-ه‌وه‌ دوای ده‌ستپێکردنی حوکمی کۆماری و کوژاندنه‌وه‌ی پادشایه‌تی له ‌گۆره‌پانی سیاسی عیراقیدا، حوکمی کوده‌تاچی به‌عسییه‌کان پاره‌و داهاتی زۆری عیراقی […]

هه‌واڵی دیكه‌..

فۆتۆ گه‌له‌ری