دادگای فیدراڵی زۆرینه‌ی لایه‌نه‌كانی رازی كرد

كه‌ركوك ناو بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌، جێی ره‌زامه‌ندی زۆرینه‌ی لایه‌ن و قه‌واره‌ سیاسییه‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستانه‌، چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان به‌ ته‌واوی ئه‌و دۆسیه‌یه‌ یه‌كلاییبكاته‌وه‌. دادگای باڵای فیدراڵی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ته‌واوی مادده‌كانی هه‌مواری سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراقی په‌سه‌ندكرد، ته‌نیا مادده‌ی سێیه‌م نه‌بێت كه‌ تیایدا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌ هه‌رێمی كوردستان، […]

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان داواده‌كات به‌زویی كۆتایی به‌ هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان بهێنرێت

كه‌ركوك ناو نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان بۆ هاریكاری عیراق، پاڵپشتی بۆ بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی نیشانده‌دات و به‌پێویستی ده‌زانێت به‌زویی كۆتایی به‌ هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان بهێنرێت، به‌ ئامانجی ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامی دروستی هه‌ڵبژاردنه‌كان. دادگای باڵای فیدراڵی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 21-6 ته‌واوی مادده‌كانی هه‌مواری سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراقی په‌سه‌ندكرد، ته‌نیا مادده‌ی سێیه‌م نه‌بێت كه‌ تیایدا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌ […]

رێكاره‌كانی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان ده‌ستیپێكرد

كه‌ركوك ناو كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، رێكاره‌كانی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كانی ده‌ستیپێكرد و بڕیاریداوه‌، له‌ شه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه‌ ده‌وامی فه‌رمی فه‌رمانبه‌رانی كۆمسیۆن بێت و مۆڵه‌ت به‌ كه‌س نه‌دات. ئه‌و بڕیارانه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌و نۆ دادوه‌ره‌دا هات كه‌ له‌ جێی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران دانراون، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 21-6 له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ر و لێپرسراوانی كۆمسیۆندا تاوتوێی پرۆسه‌ی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی […]

عه‌بادی: پێویسته‌ ساخته‌كاران ده‌ستگیربكرێن

كه‌ركوك ناو حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌ پێویستی ده‌ستگیركردنی ئه‌وانه‌ی له‌ ساخته‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردندا تێوه‌گلاون و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كاره‌كانی حكومه‌ت دوای كۆتایی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان به‌رده‌وامده‌بێت. وته‌كانی عه‌بادی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 21-6 له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هات له‌ به‌غدا، ئه‌وه‌ش دوابه‌دوای كۆبونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌رباره‌ی چه‌ند پرسێك، له‌ نێویاندا پێشهاته‌كانی كێشه‌ی هه‌ڵبژاردن. سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق داوای له‌ ده‌زگاكانی […]

راوێژكارێكی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ (كه‌ركوك ناو):
پرۆسه‌ی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی كه‌ركوك به‌ده‌ست ده‌ستپێده‌كات

ئیبراهیم عه‌لی – كه‌ركوك مه‌حمود زێدان، یه‌كێك له‌ راوێژكارانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق، رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو (20ی حوزه‌یران) پرۆسه‌ی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی كه‌ركوك به‌ده‌ست ده‌ستپێده‌كات. له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ (كه‌ركوك ناو)، مه‌حمود زێدان وتی “دوای ئاشكرابونی ته‌زویر له‌ هه‌ندێك له‌ بنكه‌كانی ده‌نگدان و دوای فشاری هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی له‌وانه‌ش عه‌ره‌ب و توركمان بۆ سه‌ر كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، […]

به‌تۆمه‌تی سوتانی كۆگاكه‌ی كۆمسیۆن
دادگـا 17 فه‌رمـانی ده‌سـتـگیركردن ده‌رده‌كـات

كه‌ركوك ناو دادگای ره‌سافه‌، 17 فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی ده‌ركردووه‌ بۆ ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار له‌ رووداوی ئاگره‌كه‌ی كۆگای كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌وه‌ش له‌ چوارچێوه‌ی به‌رده‌وامی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا. دوانیوه‌ڕۆی یه‌كشه‌ممه‌ 10-6 له‌ كۆگایه‌كی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌غدا ئاگر كه‌وته‌وه‌، به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك ئامێری ئه‌لیكترۆنی و كه‌لوپه‌لی جیاوازی كۆمسیۆن، له‌ نێویاندا سندوقی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان سوتان. عه‌بدولستار به‌یره‌قدار، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی باڵای […]

شه‌ش كه‌س ده‌ستگیركراون
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری: لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ساخته‌كاری به‌رده‌وامه‌

كه‌ركوك ناو ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری ئاشرایكرد، شه‌ش كه‌س به‌ تۆمه‌تی سوتانی كۆگاكه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ستگیركراون و لێكۆڵینه‌وه‌كانیش به‌رده‌وامی هه‌یه‌ له‌ تاوانی ساخته‌كاری، بۆیه‌ پێویسته‌ هیچ كه‌س و لایه‌نێك ده‌ستتێوه‌ردان له‌ كاره‌كانیاندا نه‌كه‌ن. له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 13-6 ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بڵاویكرده‌وه‌، رێكار و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌باره‌ی دۆسیه‌ جیاوازه‌كانه‌وه‌ نهێنی و ورده‌كارییه‌، بۆیه‌ نادرێته‌ میدیا و پێویسته‌ هه‌موو […]

سائیرون و فه‌تح هاوپه‌یمانییان راگه‌یاند
خاوه‌نی 101 كورسین لـه‌ په‌رله‌مانی نوێی عیراق

كه‌ركوك ناو هه‌ردوو لیستی سائیرون به‌ سه‌رۆكایه‌تی موقته‌دا سه‌در و فه‌تح به‌ سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری، رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانی هاوپه‌یمانیی له‌ په‌رله‌مانی نوێی عیراق و داوایان له‌ قه‌واره‌كانی دیكه‌ش كرد، به‌شداربن له‌ حكومه‌تی داهاتودا. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 12-6 دوای كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌ش له‌ نه‌جه‌ف موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و هادی عامری، ئه‌مینداری رێكخراوی به‌در وه‌كو براوه‌ی یه‌كه‌م […]

عه‌بادی: ئاگری كۆگاكه‌ به‌ ئه‌نقه‌ست بووه‌
لیژنه‌یه‌ك بۆ سكاڵای خه‌ڵك له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن پێكده‌هێنرێت

كه‌ركوك ناو حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق ئاشكرایكرد ئاگری كۆگاكه‌ی كۆمسیۆن به‌ ئه‌نقه‌ست بووه‌ و لیژنه‌یه‌ك بۆ وه‌رگرتنی سكاڵای هاوڵاتیان له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ پێكهێنراوه‌، جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ دواوه‌ نیه‌ و ته‌نیا دادگا ده‌توانێت بڕیار له‌ دوباره‌ ئه‌نجامدانه‌وه‌ی پرۆسه‌كه‌ بدات. وته‌كانی عه‌بادی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 12-6 له‌ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌یدا هات له‌ به‌غدا، دوابه‌دوای كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران […]

یه‌كێتی و پارتی له‌ كه‌ركوك و‌ نه‌ینه‌وا كورسی له‌ده‌ستده‌ده‌ن

كه‌ركوك ناو هه‌ریه‌كه‌ له‌ یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بن له‌ ئاستی عیراق له‌ په‌سه‌ندكردنی هه‌مواری سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق و چاوه‌ڕوانده‌كرێت به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ند كورسییه‌ك له‌ده‌ستبده‌ن. په‌رله‌مانی عیراق 6ی حوزه‌یران هه‌مواری سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی په‌سه‌ندكرد و تێیدا بڕیاریدا به‌ هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی ته‌واوی ده‌نگه‌كان، هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگدانی ده‌ره‌وه‌، ئاواره‌كان، جوڵه‌ی […]

فۆتۆ گه‌له‌ری