بەردی بناغەی كەركوك سیتی3 دانرا

November 19, 2014 at 8:50 pm

دیمەنێكی قوتابخانە نمونەییەكە فۆتۆ- راگەیاندنی پارێزگا

دیمەنێكی قوتابخانە نمونەییەكە فۆتۆ- راگەیاندنی پارێزگا

قوتابخانەیەكی نوێی 18 پۆلی لە كەركوك كرایەوە‌و بەردی بناغەی كەركوك سیتی سێش دانرا.

بەپێی بەیاننامەیەكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی تشرینی دووەم خوێندنگەیەكی ئامادەیی 18 پۆلی لە گەڕەكی شۆراو كرایەوە‌و هاوكات بەردی بناغەی كۆمەڵگەیەكی نیشەجێبونیش دانرا كە 342 یەكەی نیشتەجێبوون لەخۆدەگرێت.

ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ئاماژەیبەوەشداوە كە خوێندنگەكە 18 پۆل‌و چوار تاقیگە‌و هۆڵێك لە خۆدەگرێت‌و خوێندنگەیەكی نمونەییەو بە شێوازێكی مۆدێرن دروستكراوە‌و بڕی دوو ملیار‌و 400 ملیۆن دیناریشی تێچووە‌و لەلایەن كۆمپانیای یەكەمی نیشتمانییەوە بنیاتنراوە‌و هاوكات خوێندنگەیەكی تریش بەهەمان كوالێتی لە گەڕەكی یەكی حوەزیران لە باشوری شاری كەركوك جێبەجێكراوە.

هاوكات بە ئامادەبوونی هەریەك لە پارێزگاری كەركوك نەجمەدین كەریم‌و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا بەوەكالەت رێبوار تاڵەبانی بەردی بناغەی پرۆژەی نیشەجێبوونی ” كەركوك سیتی 3 ” دانرا كە 342 یەكەی خانوو لەخۆدەگرێت‌و لەو ژمارەیەش 200 یان بە قیستی ئاسان دەدرێت بە مامۆستایان‌و پرۆژەكەش كۆمپانیای دیاركۆ‌و رۆست ڤال جێبەجێی دەكەن‌و ماوەكەی جێبەجێكردنی پرۆژەكەش 30 مانگە.

كەركوك ناو

أ.م- ن.ر

هه‌واڵی دیكه‌..

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن