پردی چوارێیانی كەركوك كرایەوە

December 25, 2014 at 10:15 am

پردی یەكتبڕی كەركوك فۆتۆ- راگەیاندنی پارێزگا

پردی یەكتبڕی كەركوك فۆتۆ- راگەیاندنی پارێزگا

پردی یەكتبڕی كەركوك فۆتۆ- راگەیاندنی پارێزگا

پردی یەكتربڕی چوارێیانی كەركوك لە گەڕەكی پیشەسازی كۆن كرایەوە كە بە گەورەترین پردی یەكتربڕ دادەنرێت لە عیراقدا.

لە بەیاننامەیەكدا پارێزگاری كەركوك نەجمەدین كەركوك وتی” ئێمە پێش ساڵ‌و نیوێك بەردی بناغەی ئەم پرۆژەیەمان دانا‌و ئەمڕۆ پرۆژەكە دەكەینەوە كە بە گەورەترین‌و فراوانترین پرۆژەی عیراق دادەنرێت‌و بڕی نۆ ملیار دیناری بۆ تەرخانكراوە.”

لایخۆشیەوە ئەندازیاری پێشكەوتو‌و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرێتی پرد‌و شەقامەكان لە كەركوك حەمزە بەیاتی وتی ” ئەمڕۆ گەورەترین پرۆژەی خزمەتگوزاریمان لە عیراق تەواوكرد، كە ئەویش پرۆژەی پردی یەكتربڕی “كەركوك – گەڕەكی پیشەسازی پێشوو” ە و بڕی نۆ ملیار‌و 504 ملیۆن دیناری تێچووە.”

رونیشیكردەوە كە پرۆژەكە لە سێ‌ بەش پێكهاتووەو پردی یەكەم كەركوك دەبەستێـتەوە بە رێگای بەغدادەوەو دووەم هاتوچۆی ناوچەی پیشەسازی بە ئاراستەی كەركوك رێكدەكات‌و سێیەمیش كە نهۆی زەمینییەتی كراوەدەبێت لە نێوان ناوچەی پیشەسازی‌و رێگای بەغداد.

ئاشكراشیكرد لە پرۆژەكەدا 14 هەزر مەتر سێجا كۆنكرێت بەكارهێنراوەو 90 هەزار مەتر چوارگۆشەش كاری قیرتاوكردنی تێداكراوەو درێژەی پردی یەكەم 430 مەترە‌و پردی دووەمیش 670 مەترە‌و كۆی درێژی هەردوو پردەكە دەگاتە هەزارو سەد مەتر.

بەیاتی ئاماژەیبەوەشدا یەكتربڕەكە شەش ئاراستەی هاتوچۆكردنی هەیە بۆئەوەی روداوە هاتوچۆی لێنەكەوێتەوە‌و ماوەی كاركردنی پرۆژەكەش 565 رۆژ بوو، 365 بۆ قۆناغی یەكەم‌و 200 رۆژ بۆ قۆناغی دووەم.

لە كردنەوەی پرۆژەكەدا پارێزگاری كەركوك‌و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا‌و جێگری پارێزگار‌و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا‌و بەڕێوەبەری فەرمانگەكان ئامادەبوون.

كەركوك ناو

أ.م- ن.ر

هه‌واڵی دیكه‌..

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن