باڵاخانەی بەدالە كەركوك لە تەواوبوندایە

January 4, 2015 at 9:49 am

شاری كەركوك

شاری كەركوك

شاری كەركوك

شاری كەركوك

پرۆژەی بنیتانانی باڵاخانەی نوێی بگۆڕ ” بەدالە”ی كەركوك لە تەواوبوندایەو بڕی 473 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانكراوە.

لە بەیاننامەیەكدا كە كۆپییەكی بە ( كەركوك ناو) گەیشتووە بەڕێوەبەری پۆستە‌و گەیاندنی كەركوك رایگەیاند پرۆژەی بنیاتنانی باڵاخانەی نوێی بەدالەی كەركوك 96%ی جێبەجێكراوە بە بڕی 473 ملیۆن دینار.

ئاشكراشیكرد بەڕێوەبەرێتییەكە ئێستا سەرقاڵی نۆژەنكردنەوەی بیانەی بەدالەیە بۆئەوەی لە رووی تەكنیكییەوە ئامادەبێت‌و چەندین ئامێری تایبەت‌و پێشكەوتوشی بۆ دابینكردووە.

ئاماژەیبەوەشداوە كە كاركردن لە پرۆژەكەدا بەردەوامە بۆئەوەی ژێرخانی پەیوەندییەكان لە شاری كەركوك و تۆڕی تەلەفۆن بەباشترین شێواز پەرەی پێبدرێت.

بەڕێوەبەرێتییەكە ئاشكراشیكردووە بۆ جێبەجێكردنی ئەو پرۆژەیە بە بەهای 473 ملیۆن دینار گرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیایەكی خۆماڵیدا كردووە‌و ماوەی جێبەجێكردنیشی 240 رۆژەو لەسەر بودجەی پەرەپێدانی هەرێمەكان جێبەجێدەكرێت.

هاوكات بەڕێوەبەرێتیەكە پلان‌و رێوشوێنە كارگێڕی‌و تەكنیكییەكانی بۆ بنیاتنانی كۆمەڵگەی پەیوەندییەكان‌و پۆستە لە ناحییەی شوان ئامادەكردووە‌و ئێستا خاكی ناوچەكە تاقیدەكرێتەوە بۆئەوەی دەستبكرێت بەبنیاتنانی بە بڕی 162 ملیۆن دینار‌و لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان.

كەركوك ناو

أ.م- ن.ر

هه‌واڵی دیكه‌..

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن