لیترێك بەنزین دەبێت بە 700 دینار

January 11, 2015 at 7:29 pm

وێستگەی ناوەندی گەشەپێداو فۆتۆ- راگەیاندنی پارێزگا

وێستگەی ناوەندی گەشەپێداو فۆتۆ- راگەیاندنی پارێزگا

لە 15ی ئەم مانگە لیترێك بەنزین بۆ ئۆتۆمبیلی تایبەت بە 700 دینار‌و بۆ تاكسیش بە 450 دینار دەبێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە كۆپییەكی بە ( كەركوك ناو) گەیشتووە ئەمڕۆ یەكشەممە پارێزگاری كەركوك نەجمەدین كەریم وێستگەی گەشەپێداروی كردەوە‌و كەمكردنەوەی نرخەكانی سوتەمەنیی راگەیاند.

لەو وتەیەكیدا پارێزگاری كەركوك وتی ” ئەمڕۆ وێستگەی ناوەندیمان بۆ دابینكردنی بەنزینی موحەسەن بۆ هاوڵاتیانی كەركوك كردەوە كە سێیەم وێستگەیە لە پاش وێستگەكانی رەحیماوا‌و گەڕەكی واستی.”

پارێزگاری كەركوك وتیشی ” نرخی یەك لیتر بەنزین بە كوالێتی ئۆكتانی جیهانی 95% بە هەزار دینار دەبێت و لە رۆژی 15/1 ەوە نرخی بەنزین بۆ ئۆتۆمبیلە تایبتەكان كەمدەكرێتەوە بۆ هەر لیترێك 700 دینار دەبێت.”

نەجمەدین كەریم جەختیشیكردەوە لەسەر بەردەوامبوون لە دابینكردنی بەنزین بە 450 هەزار بۆ ئۆتۆمبیلی تاكسی و حكومیی‌و هێزە ئەمنییەكان.”

كەركوك ناو

ن.ر

3 بینین

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن
سه‌ره‌تا هه‌واڵ راپۆرت فۆتۆ به‌دواداچونی رۆژنامه‌وانی خزمەتگوزاری