ئەمپێرێك بە چوار هەزار دینارە

May 3, 2015 at 9:35 pm

خاوەن مۆلیدەیەكی ئەهلیی فۆتۆ- كەركوك ناو

خاوەن مۆلیدەیەكی ئەهلیی فۆتۆ- كەركوك ناو

خاوەن مۆلیدەیەكی ئەهلیی فۆتۆ- كەركوك ناو

لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەكانی پارێزگای كەركوك ئەمڕۆ یەكشەممە سێی ئایار خشتەی كارپێكردنی مۆلیدە ئەهلییەكانی راگەیاند‌و نرخی یەك ئەمپێر كارەباشی بۆ مانگی ئایار بە چوار هەزار دینار دیاریكرد.

راكان سەعید پارێزگاری كەركوك بە وەكالەت لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند” لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەكان ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی نوێنەرانی فەرمانگەكانی كارەبان بەرهەم نەوتییەكان‌و خاوەن مۆلیدەكان كۆبوەوە‌و برشیاریدا خشتەیە كارپێكردنی مۆلیدەكان رابگەیەنێت كە لە كاتژمێر دووی دوانیوەڕۆوە تا 12ی نیوەشەو لەكاتی پچڕانی كارەباری نیشتمانیدا كاردەكەن‌و یەك ئەمپێریش بە چوار هەزار دینار دەبێت.”

لیژنەكە داواشی لە خاوەنی هەموو مۆلیدە ئەهلییەكان كرد پابەندی خشتەكەبن‌و خزمەتی خەڵكی كەركوك بكەن، داواشی لە هاوڵاتیانی كەركوك كرد لەكاتی پابەندنەبوونی خاوەن مۆلیدەكاندا سكاڵای خۆیان بگەیەننە لیژنەكە بۆئەوەی لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بكات.

كەركوك ناو

أ.م – ن.ر

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن
سه‌ره‌تا هه‌واڵ راپۆرت فۆتۆ به‌دواداچونی رۆژنامه‌وانی خزمەتگوزاری