فۆتۆستۆری: دروستكردنی تەنور

January 19, 2017 at 12:24 pm

سۆران محەمەد
پێشكەوتنی تەكنەلۆژیای جۆراوجۆر كە كارئاسانی دەكات بۆ دروستكردنی نان، هێشتا نەیتوانیوە كۆتایی بە پیشەی  (تەنوری قوڕ) بهێنێت كە یەكێكە لە پیشە كۆنەكان.

خۆڵی سوور، كا، خوێ‌و ئاو بەسە بۆ دەستپێكردنی دروستكردنی تەنوری قوڕ، كە نەك تەنیا نانەواخانەكان بگرە زۆرێك لە هاوڵاتیانیش خواستی كڕینیان هەیە، بەهۆی جیاوازی تام‌و چێژی نان‌و كولێرەكەی.

لە گەڕەكی موسەڵای كەركوك، چەند خێزانێك ماوەی چەندین ساڵە بژێوی ژیانیان لەسەر دروستكردنی تەنوری جۆراوجۆری قوڕە، كە نرخی هەر تەنورێك بەپێی قەبارەكەی لە 25 هەزار دینارەوە تا 140 هەزار دەبێت.

بۆ ئەوەی تەنورەكە وشكببێتەوەو زوو تێكنەچێت، رۆژانە یەك تەبەقەی لێ دروستدەكرێت تا تەواودەبێت، دروستكردنی هەر تەنورێك بەتەواوی هەفتەیەكی دەوێت، بەڵام خێزانەكان رۆژانە لەیەككاتدا ئیش لەسەر ژمارەیەك تەنور دەكەن.

بوونی خوێ‌و كا بۆ بەهێزكردنی پێكهاتەی تەنورەكەیە‌و تا زوو نەشكێت‌و درز نەبات.

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن
سه‌ره‌تا هه‌واڵ راپۆرت فۆتۆ به‌دواداچونی رۆژنامه‌وانی خزمەتگوزاری