وێنە‌: سەرۆكی ئەساقفەی موسڵ لەبەردەم كەنیسە روخاوەكەیدا گریا

February 6, 2017 at 10:19 pm

مەتران داود شرف، سەرۆكی ئەساقفەی موسڵ لەكەنیسە روخاوەكەی دەڕوانێت فۆتۆ: كەركوك ناو

بەهنام شابا شەمنی
مەتران داود شرف، سەرۆكی ئەساقفەی موسڵ جارێكیتر نەیتوانی فرمێسكەكانی رابگرێت‌و گریا، كاتێك كەنیسەكەی بەروخاوی بینی.

كەنیسەی مار ئەفرام، گەورەترین شوێنی ئاینی كرستیانەكان لەموسڵ‌و ساڵ 1988 بنیاتنراوە، دوای دووساڵ‌و نیو مانەوەی لەژێر دەستی داعش لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی هێزە عیراقییەكاندا لەبەری چەپی شارەكەدا كۆنتڕۆڵكرایەوە.

مەتران داود شرف، دوای گەڕانەوەی بۆ كەنیسەكەی خۆی كە بارەگای ئەساقفەكەیشی بوو لەموسڵ، كاتێك بینی بەتەواوی رووخاوە‌و وێران بووە، فرمێسك بەچاوەكانیدا هاتە خوارەوە.

ئەوە دووەم گریانی مەتران داود بوو، جاری یەكەم كاتێك گریا كە موسڵی بەجێهێشت‌و هەزاران هاوڵاتی پێكهاتەی كرستیان ناچار بەئاوارەیی كران بەپێی بڕیاری “دەوڵەتی خەلافەتی ئیسلامی” كە داعش دایمەزراند.

داعش لەناوەڕاستی ساڵی 2014 دەستی بەسەر شاری موسڵدا گرت‌و سێ‌ پێشنیاری خستە بەردەم كرستیانەكان، بوون بەئیسلام یان پێدان جزیە یاخود جێهێشتنی شارەكە، بۆیە هەزاران هاوڵاتی بەناچاری ئاوارەبوون.

ئەوكات سەرۆكی ئەساقفەی موسڵ لەبەردەم میدیاكانی جیهاندا بەگریانەوە وتی لەمێژووی 1500 ساڵی رابردوودا، یەكەمجارە موسڵ لەكرستیانەكان چۆڵبكرێت‌و زەنگی كەنیسەكان لێنەدات.

 

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن
سه‌ره‌تا هه‌واڵ راپۆرت فۆتۆ به‌دواداچونی رۆژنامه‌وانی خزمەتگوزاری