چاوە پڕ لە هیواكانی رەشاد

February 9, 2017 at 4:07 pm

ئەو خێزانە لەگەڵ 300 كەسی تری ئاوارەی قەزای حەویجەو ناحییەو گوندەكانی دەوروبەری لە ئێستادا لە كەمپی لەیلان نیشتەجێن فۆتۆ: كاروان ساڵحی

كاروان ساڵحی
جوانی چاوی پێنج منداڵی یەك خێزان سەرەنجڕاكێش تر بوون لە نێو ئەو 72 خێزانەی رۆژی چوارشەممە پاش بڕینی رێگایەكی دورودرێژ‌و پڕ لە مەترسی خۆیان گەیاندە ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگە.
چوارشەممە 300 كەسی 72 خێزان لە قەزای حەویجەو هەردوو ناحیەی رەشادو ریاز گەیشتنە مەكتەب خالید لە باشوری رۆژئاوای كەركوك، هەرچەندە لەڕێگەدا روبەڕوی كەمینی داعش بونەوەو بەهۆیەوە زیاتر لە 350 كەس لەلایەن چەكدارانی ئەو رێكخراوەوە دەستگیركران‌و تائێستاش بێسەروشوێنبوون.

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن