موسڵ: لەدۆخێكی تاقەتپڕوكێن‌و لەشەڕێكی قورس خۆیان رزگاردەكەن

February 27, 2017 at 12:35 pm

موسڵ/ 25-2ی 2017، هەڵاتنی خێزانێك لەگەڕەكی مەئموون لەبەری راستی شارەكەوە بۆ لای هێزە عیراقییەکان فۆتۆ: فازڵ هۆرامی

فۆتۆستۆری: فازڵ هۆرامی
لەكاتێكدا شەڕێكی قورس لەگەڕەكی مەئموون لە باشوری رۆژئاوای موسڵ بەڕێوەدەچێت، خەڵكەكەی ناوچەكە جێدەهێڵن‌و ئاوارەدەبن، هەرچەندە رێگاكە ئارام نییە، بەهۆی بۆردومانی فڕۆكەو تۆپخانەو هاوەنەوە لەگەڵ تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژكراوەكانی داعش.

هەینی‌و شەممەی رابردوو 24و 25ی مانگی دوو، بە بەردەوامی خەڵكی بەری راستی موسڵ، بەتایبەت گەڕەكی مەئموون پەیتا پەیتا ناوچەكانیان جێدەهێشت، لەوكاتەی لەنێو كۆڵان‌و شەقامەكانی ئەو گەڕەكە شەڕێكی قورس لەنێوان فرقەی ئاڵتونی سوپای عیراق‌و چەكدارانی داعش بەردەوام بوو.

ئاوارەكانی بەری راستی موسڵ/ برسیی‌و تینوو دەگەیشتنە بەرەی چەپی شارەكە بۆ ژێر دەسەڵاتی هێزە ئەمنییەكانی عیراق

ژمارەیەك لە ئاوارەكان مەڕو ماڵاتەكانیان لەگەڵ خۆی دەهێنا بۆ ژێر دەسەڵاتی هێزە ئەمنییەكانی عیراق

كاتێك ئاوارەكان دەگەیشتنە لای فرقەی ئاڵتونی سوپای عیراق، پیاوەكان لە ژنەكان جیادەكرانەوە بۆ پشكنین

پیاو و كوڕەكان ناویان لە داتابەیسێكی سوپادا لەسەر كۆمپیوتەرێك داخلدەكران ئەوەش بۆ ئەوەی بزانن ئایا گۆمانلێكراو یان تاوانبارنین

ئەوانەی كە گۆمانلێكراو بوون دەگوازرانەوە بۆ شوێنیترو چارەنووسیان نادیار بوو

رۆژی شەممە 25 -2 لانیكەم حەوت كەس دەستبەسەركران كە دوو كەسیان لەنێو گەڕەكی مەئمونەوە بەدەستبەركراوی هێنرابوون

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن
سه‌ره‌تا هه‌واڵ راپۆرت فۆتۆ به‌دواداچونی رۆژنامه‌وانی خزمەتگوزاری