بەوێنە: وێرانكارییەكانی شەڕ لە موسڵ

March 16, 2017 at 9:04 pm

موسڵ، 2017، روخانی سێ‌ خانوو لەگەڕەكی سوكەر بەهۆی هێرشێكەوە دژ بەداعش فۆتۆ: هیومان رایتس وۆچ

كەركوك ناو
رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ، لەراپۆرتێكدا بە زانیاری‌و وێنەوە ئاماژەی داوە بە وێرانكارییەكانی شەڕ لە ناوەندی شاری موسڵ، لەنێویاندا كوژرانی زیاتر لە پێنج هەزار مەدەنی بەپێی ئاماری دەسەڵاتدارانی عیراق.

ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانی موسڵ لە رێكخراوی داعش، 17ی مانگی 10ی ساڵی رابردوودا دەستپێكرد‌و لە 24ی 1ی ئەمساڵ بەری چەپی شارەكە كۆنتڕۆڵكرایەوە، لەئێستاشدا شەڕ لە بەری راست بەردەوامی هەیە.


هەڵكەندنی 15 گۆڕ لەلایەن خێزانەكانی گەڕەكی سەماح، دوای تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو بە هێزە ئەمنیەكانی عیراقدا لە 6ی تشرینی دووەمی 2016، كە بەهۆیەوە 23 مەدەنی كوژران. فۆتۆ: ئەندریا دیتشنزو/هیومان رایتس وۆچ

روخانی خانوویەك بەهۆی هێرشێكەوە دژی داعش لە گەڕەكی كەرامە، دەوروبەری 25ی تشرینی دووەمی 2016، 30 كەس پەنایان بۆ برد وەكو پەناگەیەك‌و سێ‌ كەسیان كوژران لەئەنجامی هێرشەكەدا. فۆتۆ: بەلكیس ویللی/هیومان رایتس وۆچ


خاپوربوونی خانوویەك لە گەڕەكی عەدەن، بەهۆی هێرشێكەوە دژی داعش لە 17ی تشرینی دووەمی 2016، كە لەئەنجامدا هەشت مەدەنی كوژران‌و 16ی تر برینداربوون. فۆتۆ: ئەندریا دیتشنزو/هیومان رایتس وۆچ


خانوویەك لە گەڕەكی زهور، بەهۆی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوی داعشەوە دژی هێزە عیراقییەكان لە 24ی تشرینی دووەمی 2016، بەهۆیەوە لانیكەم دوو مەدەنی برینداربوون. فۆتۆ: بەلكیس ویللی/هیومان رایتس وۆچ


ئۆتۆمبێلێكی تێكشكێنراو و خانوویەكی زیان بەركەوتوو، دوای تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوی داعش كە هێزە عیراقییەكانی كردۆتە ئامانج لە 1ی كانوونی دووەمی 2017، بەهۆیەوە لانیكەم مەدەنییەك بریندار بووە. فۆتۆ: بەلكیس ویللی/هیومان رایتس وۆچ

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن
سه‌ره‌تا هه‌واڵ راپۆرت فۆتۆ به‌دواداچونی رۆژنامه‌وانی خزمەتگوزاری