هەڵوێستی توركیا لەسەر هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە كەركوك

March 19, 2017 at 9:14 pm

كەركوك ناو
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركیا پێیوایە “مامەڵەكردنی لایەنێك”، لە كەركوك مەترسی لەسەر فرە “كلتوری شارەكە دروستدەكات”‌و زیان بە هەوڵەكانی لێك نزیكبوونەوەو سەقامگیری عیراق دەگەیەنێت.

ئەو وانەی حسێن موفتوئۆغڵو، لەوەڵامی پرسی هەڵكردنی ئاڵای كوردستان دێت لەسەر داوای پارێزگاری كەركوك.

حوسێن موفتوئۆغڵو، ئەمڕۆ یەكشەممە 19-3 وتی “دەستوری عیراق لەپێناو چاودێریكردنی سنوورەكانی ئیدارەی ناوچەی كێشە لەسەرەكان، باسی لە قۆناغێك كردووە. پێشئەوەی ئەم قۆناغە پەیڕەو بكرێت، جموجۆڵی تاكە لایەنێك لەسەر پرسی كەركوك، زیان بە هەوڵەكانی لێكنزیكبوونەوەو سەقامگیری عیراق دەگەیەنێت‌و دەیانخاتە مەترسییەوە”.

هەروەها وتی “ئەو جۆرە هەوڵانە مەترسی لەسەر فرە كلتوری كەركوك دروستدەكات كە دەوڵەمەندییەكانی كۆمەڵایەتی، كلتوری‌و ئابووری عیراق لەو شارەدا بەیەك نوساون”.

نەجمەدین كەریم، پارێزگاری كەركوك، 14ی ئەم مانگە بە نووسراوێك داوای لە ئەنجومەنی پارێزگا كرد بڕیارێك لەبارەی هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە تەوایو فەرمانگە حكومییەكانی كەركوك دەربكەن، ئەوەش ناڕەزایی توركمان‌و عەرەبەكانی شارەكەی لێكەوتەوە‌و پێیانوایە داواكە “یاسایی‌و دەستووری نییە”.

1 بینین

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن
سه‌ره‌تا هه‌واڵ راپۆرت فۆتۆ به‌دواداچونی رۆژنامه‌وانی خزمەتگوزاری