بەوێنە: ئاهەنگی نەورۆز لە كەركوك

March 20, 2017 at 7:29 pm

كەركوك، 20-3-2017، هەڵكردنی ئاڵای هەرێمی كوردستان‌و عیراق لەسەر قەڵا فۆتۆ: كاروان ساڵحی

كاروان ساڵحی
خەڵكی شاری كەركوك، ئەمڕۆ بە كردنەوەی ئاگر‌و ئاهەنگگێڕان، پێشوازییان لە جەژنی نەورۆز و وەرزی بەهار كرد.

مەراسیمەكە ئەمڕۆ دووشەممە 20-3 لەسەر قەڵای كەركوك، بە ئامادەبونی پارێزگار‌و نوێنەری ئیداری‌و لایەنە سیاسییەكان، بە هەڵدانی دوو ئاڵای گەورەی عیراق‌و هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد‌و دواتریش، ئاگری نەورۆز كرایەوە‌و خەڵك لە شەقامەكاندا ئاهەنگیان گێڕا.

ئەوەی مەراسیمەكەی جیاواز و فراوانتر كرد، بەشداری هاوڵاتیانی پێكهاتەی عەرەب‌و توركمان‌و كرستیان بوو، بەبێ‌ جیاوازی لەگەڵ كورددا.

 

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن