بانێك‌و دوو ئاین

April 10, 2017 at 10:58 am

كەركوك/ خێزانێكی كریستیانی خەڵكی موسڵ‌و خێزانێكی موسوڵمانی سونەی خەڵكی نەجەف، ئاوارەی شارەكە دەبن‌و لەناو یەك خانوودا پێكەوە ژیان دەگوزەرێنن. فۆتۆ: بنار سەردار/ میترۆگرافی

بنار سەردار/ ئاژانسی میترۆگرافی
غانم‌و خێزانەكەی لە تلكێف دەژیان لە نزیك موسڵ، كاتێك داعش هات‌و مەترسی بۆ سەر ژیانیان دروستكرد.

كریستیانی بوون خۆی لە خۆیدا مەترسیی بوون لەو رۆژگارەدا، بۆیە بڕیاریاندا بەرەو شەرگات بڕۆن لە پارێزگای سەڵاحەدین‌و لەوێشەوە بۆ ریاز بەر لەوەی بگەنە كەركوك.

لە كەركوك چاویان بە ویداد دەكەوێت، كە ئەویش هەمان چیرۆكی هەیە، ویداد بێوەژنێكی موسوڵمانی سونیەو خەڵكی نەسافە، دایكی سێ منداڵەو لەگەڵ خێزانەكەی لەدەست توندوتیژیی‌و مەترسییەكانی سەر ژیانیان هەڵاتوون بەرەو شوێنێكی پارێزراو.

لە كەركوك غانم‌و ویداد لەیەك ماڵدا دەژین، لەگەڵ خێزانەكانیاندا، لەژێر هەمان سەقفدا ژیان دەگوزەرێنن، سەرباری جیاوازی ئاینەكانیان.

ئەم دوو خێزانە، یەكێكیان كریستیانی‌و ئەوەی تریان موسوڵمانی سونییە، هەمان چارەنووسیان هەیە، چیرۆكی ژیانیان ئەوە پشتڕاستدەكاتەوە كە داهاتوویەكی باشتر مەحاڵ نییە.

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن
سه‌ره‌تا هه‌واڵ راپۆرت فۆتۆ به‌دواداچونی رۆژنامه‌وانی خزمەتگوزاری