بەوێنە؛ بنیاتنانەوەی قوبەیەكی ئێزیدییەكان دوای روخاندنی لەلایەن داعشەوە

April 13, 2017 at 3:46 pm

پارێزگای نەینەوا، نیسانی 2017، بنیاتنانەوەی رەمزێكی ئاینی ئێزیدییەكان لە باشیك فۆتۆ: موهەند شەنگالی

موهەند شەنگالی
پێكهاتەی ئایینی ئێزیدییەكان، جارێكیتر قوبەیەكی تایبەت بە ئاینەكەیان لە باشیك-ی سنوری نەینەوا بنیاتنایەوە، دوای ئەوەی چەند ساڵ لەمەوبەر لەلایەن داعشەوە روخێنرا.

پێكهاتەی ئاینی ئێزیدی، هاوشانی كریستیانی، كاكەیی‌و توركمانەكان زۆرترین پێشێلكارییان بەرامبەر كرا‌وە لەلایەن داعشەوەو روبەڕوی كوشتنی بەكۆمەڵ بوونەوە، زیاتر لە 400 هەزاریان ئاوارەبوون‌و سەدان شوێنی ئاینییان روخێنرا.

بەپێی راپۆرتێكی تۆڕی هاوپەیمانی كەمینەكانی عیراق كە سەرەتای ئەمساڵ بڵاویكرایەوە، داعش شەش هەزارو 255 ئێزدیی رفاندووەو سەدا 59ی ئەو ژمارەیە رزگارییان نەبووە، كە هەزارو 940یان ژنن‌و لەناو ئەو رێكخراوەدا وەكو كەنیزەك مامەڵەیان لەگەڵدا كراوە.

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن
سه‌ره‌تا هه‌واڵ راپۆرت فۆتۆ به‌دواداچونی رۆژنامه‌وانی خزمەتگوزاری