بەشەخۆراكی پێنج هەزار ئاوارەی نەینەوا دابیندەكرێت

April 15, 2017 at 9:58 am

پارێزگای نەینەوا/شێخان/13-4ی2017، بەرنامەی جیهانی خۆراك بەشەخۆراكی بۆ پێنج هەزار ئاوارەی پارێزگای نەینەوا دابینكرد‌و لەلایەن رێكخراوی خێرخوازیی بارزانییەوە بەسەریاندا دابەشكرا فۆتۆ: راگەیاندنی دەزگای خێرخوازیی بارزانی

كەركوك ناو
بەرنامەی جیهانی خۆراك بەشەخۆراكی پێنج هەزار ئاوارەی دابینكردو لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەسەریاندا دابەشكرا.

لە راگەیەنراوێكدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی كە كۆپییەكی بۆ (كەركوك ناو)، ناردووە بڵاویكردووەتەوە كە  لە سنووری قەزای شێخان بەشەخۆراكی مانگی چواری ٤٩٨٣ خێزانی ئاوارە لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی‌و بەرنامەی جیهانی خۆراكەوە دابین دەكرێت”.

رۆژی سێشەممە 13-4، تیمەكانی ئەو دوو رێكخراوە بەشەخۆراكی مانگی چواری خێزانە ئاوارەكانی (ئەلقوش، كەلكچی، مەهەتێ، چرا، ئەتریش، بەیتنار و قەسرۆك)ی سەر بە قەزای شێخان لە پارێزگای نەینەوا دابەشكرد، كە ژمارەیان 4983 هەزار خێزان بوو.

هەر بەشەخۆراكێك پێكدێت لە ٧٣ كیلۆگرام خۆراكی وشك‌و لەلایەن بەرنامەی جیهانی خۆراكەوە دابین دەكرێت، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەسەر زیاتر لە ٢٠ هەزار ئاوارەدا دابەشی دەكات.

ئەو هاوكارییە هاوكاتە لەگەڵ بەردەوامی ئاوارەبوونی خەڵكی بەری راستی موسڵ بەهۆی شەڕەوە.

لە 12-4 وەزارەتی كۆچ‌و كۆچبەرانی عیراق ئاشكرایكرد، كە ژمارەی ئاوارەكانی نەینەوا‌و حەویجە‌و شەرگات 526 هەزار كەسی تێپەڕاندووە‌و تادێت، خەڵكی زیاتری ئەو ناوچانە ماڵەكانیان جێدەهێڵن.

ئەو ئامارەی وەزارەتی كۆچ لە بەیاننامەیەكدا هات‌و تێیدا، ئاماژە بە دوایین ژمارەی ئاوارەكانی سنوری پارێزگای نەینەوا، قەزای حەویجە لە پارێزگای كەركوك‌و شەرگات لە پارێزگای سەڵاحەدین كراوە، ئەوەش لە مانگی 10ی ساڵی رابردووەوە تائێستا.

لەو 526 هەزار ئاوارەیەی لە بەیاننامەكەدا خراوەتەڕوو، 467 هەزا‌و 210 كەسیان خەڵكی ناوچەكانی سنوری پارێزگای نەینەوایە، ئەوەش بەهۆی بەردەوامی شەڕ‌و پێكدادانەكانەوە.

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن
سه‌ره‌تا هه‌واڵ راپۆرت فۆتۆ به‌دواداچونی رۆژنامه‌وانی خزمەتگوزاری