بە ڤیدیۆ: یەكەم پاڵەوانێتی تۆپی پێ لەبەری چەپی موسڵ

April 19, 2017 at 10:45 pm

بەری چەپی موسڵ، 17-4-2017، تیپی ئەمواج بوو بە براوەی پاڵەوانێتییەكی تۆپی پێ‌ فۆتۆ: فەرمان سادق

فەرمان سادق-موسڵ
لە بەری چەپی شاری موسڵ، پاڵەوانێتی تۆپی پێ‌ بە بەشداری 16 تیپ بەرێوەچوو، ئەوەش یەكەمجارە لە ماوەی سێ‌ ساڵی رابردوودا.

پاڵەوانێتییەكە بەسەرپەرشتی رێكخراوی ئەلفاف بۆ گەشەپێدانی مرۆیی، لەسەر یاریگای شەش یاریزانی ئەمواج بەڕێوەچوو، ماوەی دوو هەفتەی خایاند‌و تێیدا تیپەكان دابەشی سەر چوار گروپ كران، هەردوو تیپی میلادو ئەمواج گەیشتنە یاری كۆتایی.

لەو یارییەكەدا كە دووشەممە 17-4 ئەنجامدرا، تیپی ئەمواجی خاوەن یاریگە نەیتوانی لەكاتی ئاسایی یاریەكە یەكلابكاتەوە، دوای یەكسان بوونیان بەبێ گۆڵ، هەردوو تیپەكە پەنایان بردەبەر لێدانی یەكلاكەرەوە‌و لەئەنجامدا، تیپی ئەمواج براوەی یارییەكە بوو.

شێروان دوپردانی، سەرۆكی رێكخراوی ئەلفاف بۆ گەشەپێدانی مرۆیی بە (كەركوك ناو)ی وت “لەداهاتوویەكی نزیكدا بەنیازین خولی دیكەی یانزە یاریزانی بۆ تیپە میللییەكانی بەری چەپی موسڵ‌و هەروەها خولی شەش یاریزانی لە قەزای باشیك بكەینەوە”.

بەری چەپی موسڵ، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەكاندا لە 24-1ی ئەمساڵ بە تەواوی كۆنتڕۆڵكرایەوە‌و ماوەی دوو مانگیشە شەڕی كۆنتڕۆڵكردنەوەی بەری راستی شارەكە لە ژێر دەستی داعش، بەردەوامی هەیە.

1 بینین

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن
سه‌ره‌تا هه‌واڵ راپۆرت فۆتۆ به‌دواداچونی رۆژنامه‌وانی خزمەتگوزاری