بەوێنە: خەندەی منداڵانی ئاوارە لە كەمپەكان

June 1, 2018 at 2:55 pm

كەركوك، 30-5-2017، چەند منداڵێكی حەویجەو ناحییەكانی دەوروبەری كە لەگەڵ خێزانەكانیان لە دەستی داعش هەڵاتوون، لە نێو تەپوتۆز‌و گەرمای هاوینی یەكێك لە كەمپەكانی كەركوك یاریی هەڵماتێن دەكەن فۆتۆ: كەركوك ناو

كەركوك ناو
منداڵانی ئاوارە لە كەمپەكان نایانەوێت دەستەبەرداری یاریی‌ و خۆشییەكانی ژیانیان بن، هەرچەندە لە بوارێكی گونجاودا ژیان ناگوزەرێنن.

كامێرای (كەركوك ناو)، چەند رۆژێكی كەم بەر لە 1-6-2017 ڕۆژی جیهانی منداڵان سەردانی كەمپی ئاوارەكانی موسڵ‌ و كەركوكی كرد.

كەركوك، 30-5-2017، ئەم منداڵانە هەندێك كات دەچنە سەر عارەبانەكەو خۆیان هەڵدەدەنە خوارەوە‌و پێدەكەنن، لەكاتی گەرماشدا وەكو سێبەرێك بۆ یاریكردن بەكاریدەهێنن، ئەو منداڵانەی كەمێك گەورەترن عارەبانەكە بۆ ئیش بەكاردەهێنن لەناو كەمپەكدا فۆتۆ: كەركوك ناو

 

كەركوك، 30-5-2017، منداڵان سەرەڕای بێئاگابوونیان لەرۆژی جیهانی منداڵان، شوێنێكی تایبەت بە یاریكردنیان نییە فۆتۆ: كەركوك ناو

موسڵ، كەمپی خازر، 29-5-2017، ساڵح فەواز (13 ساڵ)، پارچەیەك سەهۆڵی كردبووە عەرەبانەوەو پەلەی بوو پێش توانەوەی بگاتە خێمەكە، دەیوت تائێستا بەشداری هیچ بۆنەیەكی نەكردووە تایبەت بێت بە رۆژی جیهانی منداڵان فۆتۆ: فەرمان سادق

 

موسڵ، كەمپی خازر، 29-5-2017، بەشێك لەمنداڵانی كەمپ، رۆژانە كاردەكەن‌و هەندێكیشیان، زۆرترین كاتیان لە شوێنی دابەشكردنی هاوكارییەكانە، تا زوو لە گەیشتنی خۆراك‌و پێداویستی تر ئاگاداربن فۆتۆ: كەركوك ناو

موسڵ، خازر، 29-5-2017، بەرا ئیبراهیم، كە دەستەكانی كردۆتە سەر كەمەری لە موسڵەوە ئاوارەی كەمپی خازر بووە‌و هیچ شوێنێكی یاریكردن شك نابات، بۆیە بە (كەركوك ناو)ی وت “تاكەئاواتم ئەوەیە بگەڕێمەوە خوێندنگەو بەهاوڕێكانم شادبمەوە”

 

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن