بەوێنە: ئەو رۆژەی نادیە موراد گەڕایەوە گوندەكەی

August 15, 2018 at 10:55 am

گوندی كۆچۆ لە شەنگال، 1-6-2017، نادیە موراد لەسەر ئەو خوێندنگەیە دانیشتووە كە كاتێك داعش لە ئابی 2014 هێرشیكردنە سەر هەموو خەڵكی گوندەكەی كۆكردنەوەو پیاو و ژن‌و منداڵەكانی لەیەكتر جیاكردنەوە فۆتۆ: فازڵ هۆرامی

فازڵ هۆرامی
نادیە موراد، كچە ئێزیدی رزگاربووی دەستی داعش‌و باڵیۆزی نیازپاكی نەتەوە ‌یەكگرتووەكان، دوای سێ‌ ساڵ گەڕایەوە بۆ زێدی خۆی لە گوندی كۆچۆی سنوری شەنگال.

نادیە 1-6-2017، گەڕایەوە زێدی خۆی، ئەو گوندەی تیایدا شەش براو زربرای تائێستا بەهۆی هێرشی داعشەوە نادیارن، هەرلەوێ دایكی لەدەستداو خۆیشی لەگەڵ سێ خوشك‌و خوشكەزایەكی كەوتنە دەستی داعش.

بۆیە نادیە بە گریانی بە كۆڵ باسی لە دەستدانی كەسە نزیكەكانی كرد بە دەستی داعش، كاتێك چووە ناو ئەو خوێندنگەیەی كە داعش هەموو خەڵكی گوندەكەی لێ كۆكردەوە.

جارێكی تر بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م فۆتۆستۆرییه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی نادیه‌ بۆ گونده‌كه‌ی، هاوكاته له‌گه‌ڵ ساڵیادی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی له‌ گوندی كۆچۆ و له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌و پێكهاته‌ ئاینییه‌ كرا.

گوندی كۆچۆ، شەنگال، لە 3ی ئابی 2014 كەوتە دەست داعش، بەپێی هەندێك ئاماری ناڕەسمی ٤٠٠ بۆ ٦٠٠ پیاو ئەو رۆژە لەو گوندەو بەدەستی داعش كوژران

گوندی كۆچۆ، شەنگال، 1-6-2017، داعش دانیشتوانی گوندەكەی لەم خوێندنگەكەیە كۆكردەوە كاتێك لە ۳ی ئابی 2014 هێرشیكردو پیاو و ژن‌و منداڵی لەیەكتر جیاكردەوە

گوندی كۆچۆ، شەنگال، 1-6-2017، نادیە موراد، باڵیۆزی نیازپاكی نەتەوە ‌یەكگرتووەكان، هەتا گەیشتە بەردەم خوێندنگەی گوندەكە بێدەنگ بوو، لە بەردەم خوێندنگەكە بە كوڵ گریا

نادیە موراد، ساڵی 1993 لە گوندی كۆچۆ لە دایكبووە‌و بەر لە هاتنی داعش خوێندكار بووەو لە هەمانكاتیشدا شوانی كردووە.

ساڵی 2014 نادیە كەوتە دەستی داعش، دوای روبەڕوبوونەوەی چەندین توندوتیژی توانی خۆی رزگاربكات‌و دۆسیەكەی، لە ئاستی جیهاندا دەنگدانەوەی فراوانی هەبوو.

گوندی كۆچۆ، شەنگال، 1-6-2017، ناو ئەو خوێندنگەیەی كە داعش نادیە مورادو خەڵكی گوندەكەی لێ كۆكردەوە

نادیە موراد، ساڵی 2016 خەڵاتی ساخارۆڤی ئەوروپای وەرگرت‌و هەمان كات، وەكو باڵوێزی نیازپاكی نەتەوە یەكگرتووەكان دیاریكرا.

گوندی كۆچۆ، سەرەتای هەفتەی رابردوو دوای كۆنترۆڵكردنەوەی، لەلایەن دەستەی حەشدی شەعبیەوە رادەستی ئێزیدییەكان كرایەوە.

گوندی كۆچۆ، شەنگال، 1-6-2017، ئاسەواری داعش لە گوندی ئێزیدینشینەكان لە شەنگال

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن