بە وێنە: ژیانی منداڵانی گوندێكی داقوق

June 26, 2017 at 6:20 pm

كەركوك، حوزەیرانی 2017، منداڵانی گوندی یەنگیجەی داقوق لە گۆم‌و جۆگەلەدا مەلە دەكەن فۆتۆ: كەركوك ناو

عەلی مەحمود

منداڵانی گوندی یەنگیجە لە قەزای داقوق-ی پارێزگای كەركوك، رۆژانی گەرمی هاوین خۆشترین كاتەكانیان بە مەلەكردن بەسەردەبەن، بەڵام لە جۆگەلەیەكی ناو گوندەكەیان نەك مەلەوانگە.

محەمەد فەرمان خواكەرەم، پۆلی شەشەمی سەرەتاییە لەو گوندە‌و لەنێو هاوڕێكانیدا بە باشترین مەلەوانزانی جۆگەلەكە ناودەبرێت، بە (كەركوك ناو)ی وت “هەموو رۆژێك لەم شوێنە مەلە دەكەین‌و یاری دەكەین”.

كۆبوونەوەی ئاو لەو شوێنە، لەلایەن خەڵكی گوندە‌و بەشێك لە جوتیارەكانیشەوە، سودی لێوەردەگیرێت.

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن
سه‌ره‌تا هه‌واڵ راپۆرت فۆتۆ به‌دواداچونی رۆژنامه‌وانی خزمەتگوزاری