بەوێنە: كەمبوونەوەی ئاوی زێی بچووك لە سنووری كەركوك

June 29, 2017 at 4:55 pm

كەركوك، 28-6-2017، كەمبوونەوەی ئاوی زێی بچوك لە ناوچەی شێخ بزێنی سنووری پارێزگای كەركوك، دوای ئەوەی حكومەتی ئێران ئاوی زێی بچوكی گرتەوە فۆتۆ: كەركوك ناو

كەركوك ناو
یەكەم كاریگەریی گرتنەوەی ئاوی زێی بچووك لەلایەن حكومەتی ئێرانەوە، گەیشتە سنووری كەركوك، كە خۆی لە كەمبوونەوەی ئاوەكەدا دەبینێتەوە، لەكاتێكدا پێشتر تەنها ئەوانەی مەلەیان بەباشی دەزانی دەیانتوانی لە ئاوەكە بپەڕنەوە، لە ئێستاداو لە هەندێك ناوچە خەڵك بەپێی دەپەڕێتەوە.

گرتنەوەی ئاوی ڕوباری زێی بچووك لەلایەن ئێرانەوە لە چەند رۆژی رابردووەوە، كەرتەكانی ئاژەڵداری، بەرهەمهێنانی ماسی‌و گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستان‌و كەركوك‌و ناوچەكانی تر روبەڕوی گرفتی گەورە دەكاتەوەو هەزاران دۆنم زەوی كشتوكاڵیش دەخاتە بەردەم هەڕەشەی لەناوچوون، ئەوەش بەپێی توێژینەوەیەكی مەیدانیی دوو پسپۆڕی بواری جوگرافیا لە زانكۆی راپەڕین.

ئەم وێنانە بەشێكە لە گەیشتنی كاریگەریی گرتنەوەی ئاوی زێی بچووك لەسنووری پارێزگای كەركوك، بەتایبەت لە ناوچەی شێخ بزێنی‌و گوندەكانی ناحیەی پرێ (ئاڵتون كۆپری)، سەر بە پارێزگای كەركوك، كە ناوچەكە پشت بە كشتوكاڵ‌و ئاژەڵداریی دەبەستێت.

حكومەتی ئێران سەرەتا بەنداوی كۆڵەسەی خستەكار كە لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەسەر زێی بچوك دروستكراوەو كاریگەری تەواوی لەسەر ئاوی زێی بچوك دروستكرد، هاوكات ئەو وڵاتە سەرقاڵی دروستكردنی بەنداوێكی ترە لەسەر هەمان روبار بەناوی كانی سێو.

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن
سه‌ره‌تا هه‌واڵ راپۆرت فۆتۆ به‌دواداچونی رۆژنامه‌وانی خزمەتگوزاری