ژماره‌ی ره‌گه‌زی نێر بەرزبۆتەوە
دانیشتوانی عیراق گەیشتۆتە زیاتر لە 37 ملیۆن كەس

July 16, 2017 at 9:21 pm

بەغدا، 2017، خۆپیشاندانێكی هاوڵاتیانی عیراق‌و لایەنگرانی رەوتی سەدر دژ بە گەندەڵی فۆتۆ: رۆیتەرز

كەركوك ناو
وەزارەتی پلاندانانی عیراق ئاشكرایكرد، ژمارەی دانیشتوانی وڵاتەكە گەیشتۆتە زیاتر لە 37 ملیۆن كەس‌و رێژەی نێر بەراورد بە مێ‌ بەرزبۆتەوە، بەڵام بەگشتی گەشەی دانیشتوان دابەزیووە.

لە بەیاننامەیەكدا ئەو وەزارەتە ئەمڕۆ یەكشەممە 16-7 بڵاویكردەوە، ژمارەی دانیشتوانی عیراق 37 ملیۆن‌و 883 هەزار‌و 543 كەسە، بەپێی خەمڵاندنەكانی ئەوان بۆ ساڵی رابردوو.

لەو ژمارەیە زیاتر لە 19 ملیۆن لە رەگەزی نێر‌و زیاتر لە 18 ملیۆنیش، لە رەگەزی مێ‌ پێكهاتوون، بەڵام گەشەی دانیشتوان بۆ سەدا 2.5 دابەزیووە بەراورد بەپێشتر كە سەدا 2.9 بووە.

هەر بەپێی ئامارەكەی پلاندانان، رەگەزی نێر لە عیراق سەدا 51 بەرزبۆتەوە‌و رەگەزی مێ‌، بۆ سەدا 49 دابەزیووە.

رێژەی تەمەنی منداڵ تاوەكو 15 ساڵ لەنێو ژمارەی دانیشتوانی عیراق بۆ سەدا 37 دابەزبووە لەكاتێكدا لە ساڵی 2009دا ئەو رێژەیە لەسەدا 41 بووە، لەبەرامبەردا تەمەنی 15 بۆ 64 ساڵی رێژەكەی بەرزبۆتەوە بۆ سەدا 58.

حكومەتی عیراقی، چەندین ساڵە نەیتوانیووە سەرژمێری وردی دانیشتوان بكات بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بۆیە زۆربەی ئامارەكان بەپێی خەمڵاندن‌و لەسەر چەند بنەمایەكی جیاواز ئامادەدەكات.

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن
سه‌ره‌تا هه‌واڵ راپۆرت فۆتۆ به‌دواداچونی رۆژنامه‌وانی خزمەتگوزاری