- Kirkuknow - http://kirkuknow.com/kurdish -

به‌وێنه‌: ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كان له‌ موسڵ دوای داعش

كه‌ركوك ناو

تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ بۆ هەردوو قۆناغی سێیی ناوەندیی‌و شەشی ئامادەیی لە بەری چەپی موسڵ دەستپێبكرد، بەپێی ئامارەكانی پەروەردە، 23 هەزار قوتابی بەشداری دەكەن.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ دووه‌م رۆژی تاقیكردنه‌وه‌كانه‌، كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی هەفتەیەك به‌سه‌ر كۆنتڕۆڵكردنەوەی تەواوەتی شارەكە له‌ژێر ده‌ستی داعش، بەڵام تاقیكردنه‌وه‌كان بەری راستی موسڵ ناگرێتەوە، بەوپێیەی هێشتا پرۆسەی خوێندن لەوێ‌ كۆتایی نەهاتووە.

بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكان، 320 هۆڵ ئامادەكراون‌و ئەو پرۆسەیەش تەنیا بۆ بەری چەپی موسڵە، بەوتەی بەرێوەبەری پەروەردە بەری راستی شارەكە تائێستا خوێندنیان تەواو نەكردووە‌و هەركاتێك تەواو بوون، وەزارەتی پەروەردە كاتەكەی دیاریدەكات.