داقوق؛ پێشمەرگە روبەڕوی داعش بووەوە

August 11, 2017 at 11:58 pm

كەركوك/داقوق/20-7ی 2014/ دیمەنی ناوچەیەكی ژێر دەسەڵاتی داعش لە گوندی ئەلبو محەمەد لە داقوق فۆتۆ: ئاژانسی میترۆگرافی

كەركوك ناو
هێزەكانی پێشمەرگە، بەرپەرچی هێرشێكی چەكدارانی داعشیان دایەوە لە سنوری قەزای داقوق، بەهۆیەوە پێكدادان‌و روبەڕوبونەوە لە نێوان هەردوولادا روویدا.

كاتژمێر 10:15 ئەمشەو ژمارەیەك چەكداری داعش، لە سنوری دوو گوندی كاكەیی نیشین لە قەزای داقوق (بە دووری 44كم لە باشوری كەركوك) هێرشیانكردە سەر سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگەوە، لەلایەن فەوجی كاكەییەكانەوە بەرپەرچدرانەوە.

لیوا محەمەد حاجی قادر، فەرماندەی هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەری داقوق بە (كەركوك ناو)ی وت “تیرۆرستانی داعش هێرشیانكردە سەر فەوجی ییەكی كاكەیی هێزەكانی پێشمەرگە‌و روبەڕوبونەوە روویدا”.

وتیشی راوەدونانی چەكدارەكانی داعش بەردەوامی هەیە‌و دڵنیایی ئەوەشی دایە خەڵكی ناوچەكە، رێگانادەن ئەو رێكخراوە مەترسی بۆ سەر ژیانیان دروستبكات.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، سێ‌ پێشمەرگە لە هێرشەكەدا برینداربوون، بەڵام هێشتا زیانەكانی داعش نەزانراون.

بەهۆی مانەوەی داعش لە حەویجە، چەندینجار چەكدارانی ئەو رێكخراوە هێرشیانكردۆتە سەر ناوچەكانی تری كەركوك، هەروەها پارێزگای هاوسنورەكانی سەڵاحەدین‌و دیالە.

26ی مانگی رابردووش، ژمارەیەك چەكداری نەناسراو هەڵیانكوتایە سەر ماڵی خێزانێك لە گوندی تەپەی دووسەر لە خۆرئاوای قەزای داقوق لە پارێزگای كەركوك، چوار كەسیان كوشت‌و چوار كەسی دیكەشیان لەگەڵ خۆیاندا برد.

2 بینین

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن
سه‌ره‌تا هه‌واڵ راپۆرت فۆتۆ به‌دواداچونی رۆژنامه‌وانی خزمەتگوزاری