چه‌كدارانی نه‌ناسراو 70 هه‌زار دۆلار له‌ ماڵێك  ده‌به‌ن

August 13, 2017 at 1:12 pm

كه‌ركوك/ته‌موزی 2017، بازاری شاره‌كه‌ نزیك قه‌ڵای كه‌ركوك فۆتۆ: بنار سه‌ردار

كه‌ركوك ناو

چه‌كدارانی نه‌ناسراو هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر ماڵی خیزانێك له‌ گه‌ڕه‌كی ره‌حیماوای كه‌ركوك و دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنیان لێده‌كه‌ن، بڕی 70 هه‌زار دۆلاریان لێ ده‌به‌ن.

رووداوه‌كه‌ كاتژمێر 7:30ی دوێنێ شه‌ممه‌ 12-8 له‌ گه‌ڕه‌كی ره‌حیماوای كه‌ركوك نزیك فولكه‌ی ئیخوان روویداوه‌، ئه‌وه‌ش به‌و‌ته‌ی عەقید عەبدوڵا مەجید، لێپرسراوی بنکەی ئاسایشی رەحیماوە.

ناوبراو به‌ (كه‌ركوك ناو)ی وت “چەکداره‌كان ژماره‌یان دیار نییه‌، دەمامکدار بوون و هەڵیانكوتاوه‌ته‌ سەر ماڵی هاوڵاتییه‌ک و کچ و ئافرەتەکان دەکەنە ژورێک و هەڕەشەی ئەوەیان لێدەکەن ئه‌گه‌ر هاواربکەن ده‌یانکوژن”.

وتیشی “پاشان بڕی ٥۰ ملیۆن دیناری عیراقیی و ۳۰ هەزار دۆلاری ئه‌مریكیان بردووه‌ له‌گه‌ڵ كلاشینكۆفێك كه‌ له‌ماڵه‌كه‌دا بووه‌”.

بەپێی لێکۆڵینەوەکانی ئاسایش “به‌ر له‌رووداوه‌كه‌ کەسێکی نزیکی خۆیان پەیوەندی بە کوڕێکی ئەو ماڵەوە کردووه‌و وتویەتی ئێستا سەردانی ماڵتان دەکەم ئەویش پێی وتوە کە کەس لە ماڵ نییە، دوابەدوای پەیوەندییه‌کە رووداوەکە رویداوە”، لێپرسراوه‌كه‌ی ئاسایش وای وت.

وتیشی “لێکۆڵینەوە بەردەوەمە تاکو ئێستا ئەو خزمەی خۆیان کە پەیوەندی بە کوڕەکەیانەوە کردووە دەستگیرنەکراوە بەو پێیەی  له‌ ده‌ره‌وه‌ی كه‌ركوكه‌”.

به‌پێی ئاماره‌كانی ئاسایشی ره‌حیماوه‌ رۆژانه‌ ته‌نیا له‌و گه‌ڕه‌كه‌ یه‌ك بۆ سێ سكاڵای دزیكردن تۆمارده‌كرێت.

وتیشی “زۆربەی ئەو کەسانەی هەڵدەستن بەدزیکردن خەڵکی دەرەوەی کەرکوکن و له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ دێن و تاکو ئێستا ژمارەیەک لەو کەسانه‌ش دەستگیرکراون”.

ئه‌و ماڵه‌ی دزییه‌كه‌یان لێكراوه‌ خێزانیكی ناسراوی كه‌ركوكن و نزیكه‌ی 40 ساڵه‌ بازرگانی ئاسن ده‌كه‌ن.

 

1 بینین

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن
سه‌ره‌تا هه‌واڵ راپۆرت فۆتۆ به‌دواداچونی رۆژنامه‌وانی خزمەتگوزاری