عیراق؛ دوو سەربازی ئەمریكا كوژران‌و پێنجی تر برینداربون

August 13, 2017 at 7:00 pm

كەركوك ناو
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، كوژران‌و برینداربوونی حەوت سەربازی ئەمریكا لە عیراق رادەگەیەنێت، بەبێ‌ هیچ رونكردنەوەیەكی تر.

ئەو هاوپەیمانێتیە ئەمڕۆ یەكشەممە لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد، دوو سەربازی ئەمریكا لە باكوری عیراق كوژران‌و پێنجی تر برینداربوون.

لە بەیاننامەكەدا، شوێنی رووداوەكە‌و هۆكاری كوژران‌و برینداربوونی ئەو سەربازانە، روننەكراوەتەوە.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، بە سەركردایەتی ئەمریكا‌و بەشداری زیاتر لە 60 وڵاتی جیهان كۆتاییەكانی ساڵی 2014 پێكهێنرا‌و لەو كاتەوە، بە بەردەوامی هێرشی ئاسمانی دژی ئەو رێكخراوە لە سوریا‌و عیراق ئەنجامدەدات.

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن
سه‌ره‌تا هه‌واڵ راپۆرت فۆتۆ به‌دواداچونی رۆژنامه‌وانی خزمەتگوزاری