ئێزیدییەكان یادی كۆمەڵكوژی كۆچۆ دەكەنەوە

August 15, 2017 at 9:44 pm

شێخان، 15-8-2017، ساڵیادی كۆمەڵكوژی هاوڵاتیانی ئێزیدی گوندی كۆچۆ بەدەستی داعش فۆتۆ: موهەنەد سنجاری

موهەنەد سنجاری
سەدان هاوڵاتی ئێزیدی، لە قەزای شێخان بە چەندین چالاكی جیاواز، یادی سێ‌ ساڵەی كۆمەڵكوژی پێكهاتەكەیان لە گوندی كۆچۆ كردەوە بە دەستی داعش.

ئەو گوندە بەدوری 16كم دەكەوێتە باشوری شەنگال، لە 15ی ئابی 2014‌و لەكاتی هێرشەكانی داعش، زۆرترین ئێزیدی تێیدا روبەڕوی كوشتن‌و رفاندن بونەوە، لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا لەلایەن حەشدی شەعبیەوە كۆنتڕۆڵكرایەوە‌و رادەستی ئێزیدییەكان كرا.

نادیە موراد، كچە ئێزیدی رزگاربووی دەستی داعش‌و باڵیۆزی نیازپاكی نەتەوە ‌یەكگرتووەكان، خەڵكی گوندی كۆچۆیە.

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن
سه‌ره‌تا هه‌واڵ راپۆرت فۆتۆ به‌دواداچونی رۆژنامه‌وانی خزمەتگوزاری