پەرلەمانی عیراق ریفراندۆمی لە هەرێمی کوردستان و “ناوچەکانی جێناکۆک” رەتکردەوە

September 12, 2017 at 12:52 pm

کەرکوک ناو
پەرلەمانی عیراق بەزۆرینەى دەنگ بڕیاریدا بە رەتکردنەوەى ئەنجامدانی ریفراندۆم لە هەرێمی کوردستان و “ناوچەکانی جێناکۆک”، ئەوەش لە دانیشتنێکدا کە ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەچوو.

له‌دانیشتنه‌كه‌دا به‌وته‌ی بێستون زه‌نگه‌نه‌، په‌رله‌مانتاری كه‌ركوك له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، سه‌رۆكی په‌رله‌مان بڕیارێكی خوێندووه‌ته‌وه‌ كه‌‌ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی باس له‌وه‌ده‌كات كه‌ ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان و “ناوچه‌كانی جێناكۆك” ره‌تبكرێته‌وه‌.

بێستون وتیشی “بڕیاربوو پێشئه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ ده‌ربچێت سه‌رۆكایه‌تی فراكسیۆنه‌كان قسه‌ له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ بكه‌ن، به‌ڵام سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان راسته‌وخۆ بڕیاره‌كه‌ی خسته‌ ده‌نگدانه‌وه‌”

به‌وته‌ی بێستون زه‌نگه‌نه‌ هه‌ر له‌بڕیاره‌كه‌دا باس له‌ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك كراوه‌ بۆ دانوستانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر ریفراندۆم.

بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عیراق له‌كاتێكدایه‌، كه‌ بارزانی چه‌ند جارێك جه‌ختیكردۆته‌وه‌ له‌وه‌ی ریفراندۆم ده‌كرێت و دواناخرێت.

7-6ی ئەمساڵ مەسعود بارزانی، لەگەڵ سكرتێر‌و نوێنەری پارتە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان بەبێ‌ بزوتنەوەی گۆڕان‌و كۆمەڵی ئیسلامی كە خاوەنی 30 كورسیی پەرلەمانین كۆبووەوە، بڕیاریاندا 25ی ئەیلولی 2017 لەهەرێمی كوردستان‌و ناوچەكانی “جێناكۆك” ریفراندۆم بكرێت.

تەواوی پارێزگای كەركوك، بەشێكی زۆر لە موسڵ، هەروەها لە سنوری پارێزگاكانی دیالە‌و سەڵاحەدینیش چەندین ناوچەی جێناكۆك هەیە‌و هێشتا بەغدا‌و هەولێر، لەسەر ئیدارەدانیان رێكنەكەوتوون.

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن
سه‌ره‌تا هه‌واڵ راپۆرت فۆتۆ به‌دواداچونی رۆژنامه‌وانی خزمەتگوزاری