مه‌سعود بارزانی له‌ كه‌ركوكه‌

September 12, 2017 at 3:06 pm

هەولێر، 21-8-2017، بارزانی دەربارەی ریفراندۆم وتارێك پێشكەشدەكات فۆتۆ: سایتی سەرۆكایەتی هەرێم

كه‌ركوك ناو

مەسعود بارزانی، به‌سه‌ردانێك گه‌یشته‌ شاری كه‌ركوك و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی حوكمی و حزبی و ئه‌منیدا كۆببێته‌وه‌و تاوتویی دۆخی ئه‌منی “ناوچه‌كانی جێناكۆك” و پرسی ریفراندۆم بكات.

په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو)، له‌و هۆڵه‌ی كه‌ بارزانی بڕیاره‌ تیایدا وتارێك بدات، وتی “بارزانی كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كاتژمێر 2:45 خوله‌ك گه‌یشتۆته‌ هۆڵی دار ئه‌لزیافه‌ له‌ گه‌ره‌كی عه‌ره‌فه‌”.

بڕیاره‌ بارزانی تاوتوێی دۆخی ئه‌منی و پرسی ریفراندۆم له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی شاره‌كه‌ بكات و وتارێكیش پێشكه‌ش بكات.

سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی بۆ كه‌ركوك هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی ریفراندۆم له‌ هه‌رێمی كوردستان و “ناوچه‌كانی جیناكۆك”، كه‌ بڕیاره‌ تا 22ی مانگ بخایه‌نێت. 

هه‌روه‌ها هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ بڕیارێكی په‌رله‌مانی عیراق  كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ده‌ریكرد بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ریفراندۆم له‌ هه‌رێمی كوردستان و “ناوچه‌كانی جێناكۆك”
7-6ی ئەمساڵ مەسعود بارزانی، لەگەڵ سكرتێر‌و نوێنەری پارتە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان بەبێ‌ بزوتنەوەی گۆڕان‌و كۆمەڵی ئیسلامی كە خاوەنی 30 كورسیی پەرلەمانین كۆبووەوە، بڕیاریاندا 25ی ئەیلولی 2017 لەهەرێمی كوردستان‌و ناوچەكانی “جێناكۆك” ریفراندۆم بكرێت.

تەواوی پارێزگای كەركوك، بەشێكی زۆر لە موسڵ، هەروەها لە سنوری پارێزگاكانی دیالە‌و سەڵاحەدینیش چەندین ناوچەی جێناكۆك هەیە‌و هێشتا بەغدا‌و هەولێر، لەسەر ئیدارەدانیان رێكنەكەوتوون.

 

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن
سه‌ره‌تا هه‌واڵ راپۆرت فۆتۆ به‌دواداچونی رۆژنامه‌وانی خزمەتگوزاری