ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی له‌ سنووری پارێزگاكه‌ ره‌تكرده‌وه‌

September 13, 2017 at 2:21 pm

سه‌ڵاحه‌دین، 13-9-2017، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی له‌سنووری پارێزگاكه‌ ره‌تكرده‌وه‌ فۆتۆ: راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌ن

كه‌ركوك ناو

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی له‌ سنووری كارگێڕی پارێزگاكه‌ ره‌تكرده‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌چوو. 

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا كه‌ له‌ په‌یجی فه‌رمی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، هاتووه‌ دوای خستنه‌ده‌نگدانی پرسی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌ سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه‌ به ‌زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاریدا له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له‌ سنووری كارگێڕی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین”. 

هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر مافی چاره‌نووسی “برایانی كورد” كرا‌وه‌ته‌وه‌‌، ئه‌وه‌ش به‌پێی رێكاره‌ ده‌ستوورییه‌كان و هاتووه‌ “ریفراندۆم له‌ ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌“. 

قه‌زای دوزخورماتوو، تاكه‌ قه‌زای جێناكۆكه‌ له‌ سنووری كارگێڕی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و ده‌كه‌وێته‌ خۆرهه‌ڵاتی ئه‌و پارێزگایه‌، به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان ریفراندۆم ده‌یگرێته‌وه‌. 

مه‌لا حه‌سه‌ن، تاكه‌ نوێنه‌ری كورد له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین به‌ (كه‌ركوك ناو)ی وت “من بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌كه‌م كرد، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین بانگهێشتی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای دوزخورماتووی كرد بۆ تاوتوێكردنی پرسی ریفراندۆم، به‌ڵام عه‌ره‌ب و كورده‌كانی ئه‌نجومه‌نی قه‌زاكه‌ ئاماده‌نه‌بوون به‌شداریی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین بكه‌ن”. 

وتیشی “دۆخی دوزخورماتوو ئارامه‌و كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌كارییان بۆ ریفراندۆم كردووه‌و نوسینگه‌یان كردۆته‌وه‌”.
7-6ی ئەمساڵ مەسعود بارزانی، لەگەڵ سكرتێر‌و نوێنەری پارتە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان بەبێ‌ بزوتنەوەی گۆڕان‌و كۆمەڵی ئیسلامی كە خاوەنی 30 كورسیی پەرلەمانین كۆبووەوە، بڕیاریاندا 25ی ئەیلولی 2017 لەهەرێمی كوردستان‌و ناوچەكانی “جێناكۆك” ریفراندۆم بكرێت.

تەواوی پارێزگای كەركوك، بەشێكی زۆر لە موسڵ، هەروەها لە سنوری پارێزگاكانی دیالە‌و سەڵاحەدینیش چەندین ناوچەی جێناكۆك هەیە‌و هێشتا بەغدا‌و هەولێر، لەسەر ئیدارەدانیان رێكنەكەوتوون.

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن
سه‌ره‌تا هه‌واڵ راپۆرت فۆتۆ به‌دواداچونی رۆژنامه‌وانی خزمەتگوزاری