ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی كه‌ركوك داوای گفتوگۆده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێرو به‌غدا

September 19, 2017 at 10:45 am

كه‌ركوك/ شه‌قامێكی سه‌ره‌كی له‌ گه‌ڕه‌كی ره‌حیماوای كه‌ركوك فۆتۆ: كاروان ساڵحی

كه‌ركوك ناو

ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی له‌ كه‌ركوك داوای له‌ گه‌لی كوردو سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی ده‌كات، ریفراندۆم له‌ كه‌ركوك نه‌كرێت، ئه‌وه‌ش له‌پێناو دورخستنه‌وه‌ی كه‌ركوك له‌ململانێی سیاسی نێوان پێكهاته‌كان.

حاتم تائی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی له‌ كه‌ركوك، له‌ لێدوانیكیدا بۆ (كه‌ركوك ناو) وتی “داوا له‌ گه‌لی كوردو سه‌ره‌كرده‌كانی ده‌كه‌ین، كه‌ ریفراندۆم به‌بێ كه‌ركوك بكرێت و ریز له‌ بۆچوونه‌كانی تری شاره‌كه‌ بگرن و له‌ ململانێ و فشار دوریانبخه‌نه‌وه‌”.

ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی پشتیوانی ته‌واوی ئه‌و هێزه‌ سیاسییه‌ كوردییانه‌ ده‌كات كه‌ داوایانكردووه‌ ریفراندۆم له‌ كه‌ركوكدا نه‌كرێت “ئه‌مه‌ نیشانه‌یه‌كه‌ كه‌ ئه‌و هێزه‌ په‌رۆشه‌ بۆ به‌رده‌وامیدان به‌ پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی كه‌ركوك رێزگرتن له‌ بیروبۆچوونی كه‌سانی تر”، تائی وای وت.

مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان 14-9 بڕیاریدا ریفراندۆم لە پارێزگاکە نەکرێت، ئەوەش لە کۆبوونەوەیەکدا هاتووە کە لێپرسراوی مەڵبەند، جێگر، زۆرینەى کارگێڕ، ئەندامان و بەشەکانی مەڵبەند بەشدارییان تێداکردووە.

حاتم تائی وتی “ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی له‌ كه‌ركوك داوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ ده‌كات له‌ نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و ناوه‌ند بهینێت به ‌شێوه‌یه‌ك كه‌ كۆتایی به‌م قه‌یرانه‌ی ئێستا بهێنێت”و داواش له‌ ته‌واوی پێكهاته‌كانی كه‌ركوك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆیه‌كی راسته‌وخۆ ئه‌نجامبده‌ن و به‌ چاره‌سه‌رێكی گونجاوه‌وه‌ بۆ پاراستنی كه‌ركوك و كه‌ركوكییه‌كان ده‌ربچن و دوریبخه‌نه‌وه‌ له‌ تارمایی ململانێی و ئه‌جێندای ده‌ره‌كی و موزایه‌داتی سیاسی.

وتیشی “كه‌ركوك مێژوویه‌كی رووناكی هه‌یه، له‌ پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌و‌ پێویسته‌ پارێزگاری له‌و برایه‌تییه‌ بكرێت”.

هه‌واڵی دیكه‌..

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن