بەوێنە: هەزاران هاوڵاتی حەویجە ئاوارەبوون

September 30, 2017 at 6:36 pm

كەركوك، 30-9- 2017، ئاوارەبوونی هاوڵاتیانی قەزای حەویجە بۆ سنوری پێشمەرگە فۆتۆ: كەركوك ناو

كەركوك ناو
لە حەویجە‌و ناوچەكانی دەوروبەریەوە، زیاتر لە سێ‌ هەزار هاوڵاتی تەنیا لە ماوەی دوو رۆژدا ئاوارەی سنورەكانی هێزی پێشمەرگە بوون، ئەوەش بەهۆی شەڕ‌و پێكدادانەكانەوە.

قۆناغی دوەمی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی حەویجە، هەینی 29-9 دەستپێكرد دوای كۆتاییهاتنی قۆناغی یەكەمی شەڕەكە لە 27ی هەمان مانگدا، تائێستا دوو ناحیە‌و چەندین ناوچە كۆنتڕۆڵكراونەتەوە.

قەزای حەویجە (55كم باشوری خۆرئاوای كەركوك)‌‌و ناحییەكانی زاب، رەشاد، ریاز، عەباسی، لە ناوەڕاستی 2014ەوە كەوتونە دەست داعش‌و تێكڕا، سەدا 32ی پارێزگای كەركوك پێكدەهێنن‌و دوا ناوچەی جێناكۆك بوون لەژێر دەستی ئەو رێكخراوەدا.

7 بینین

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن
سه‌ره‌تا هه‌واڵ راپۆرت فۆتۆ به‌دواداچونی رۆژنامه‌وانی خزمەتگوزاری