بە وێنە: مەراسیمی عاشورا لە كەركوك‌و خانەقین

October 1, 2017 at 10:02 pm

كەركوك، 1-10-2017، مەراسیمی عاشورا لە شارەكە بە بەشداری هەزاران هاوڵاتی فۆتۆ: كاروان ساڵحی

كەركوك ناو
لە شاری كەركوك‌و قەزای خانەقین، هاوڵاتیانی شیعە مەزهەب بە مەراسیمی جۆراوجۆر ‌و لە رۆژی عاشورادا شینیان بۆ حسێنی كوڕی عەلی گێڕا.
مەراسیمەكان ئەمڕۆ یەكشەممە 1-10 لە ناوەندی شاری كەركوك‌و خانەقین-ی سنوری پارێزگای دیالە، بە بەشداری هەزاران هاوڵاتی بەڕێوەچوو.
عاشورا دەكەوێتە رۆژی دەیەمی مانگی موحەرەمی ساڵی كۆچیەوە، لەو ڕۆژەداو لەساڵی (61)ی كۆچی حسەینی كوڕی ئیمامی عەلی كچەزای پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) لەشەڕی كەربەلادا لەلایەن سوپای زەیدی كوڕی معاویەوە كوژراو گەمارۆیەكی سێ ڕۆژیش خرایە سەر (اهل البیت)‌و نەهێڵدرا ئاو و خواردنیان پێبگات.

6 بینین

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن
سه‌ره‌تا هه‌واڵ راپۆرت فۆتۆ به‌دواداچونی رۆژنامه‌وانی خزمەتگوزاری