به‌ وێنه:‌ پردێ دوا خاڵی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌ عیراقییه‌كان

October 29, 2017 at 9:31 am

پردێ/ 23-10-2017/ سێ رۆژ دوای ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ناحیه‌ی پردێ له‌لایه‌ن هێزه‌ عیراقییه‌كانه‌وه فۆتۆ: كه‌ركوك ناو‌

كه‌ركوك ناو

10 رۆژ به‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ناحیه‌ی پردێ-دا تێده‌په‌ڕێت له‌لایه‌ن هێزه‌ عیراقییه‌كانه‌وه‌، هێشتا ئارامی ته‌واو بۆ پردێ نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ كه‌ دوا خاڵی روبه‌ڕبونه‌وه‌ی نێوان هێزه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندیی و هه‌رێمی كوردستانه‌.

پردێ له باكوری خۆرئاوای كه‌ركوك و 52كم له‌ باشوری هه‌ولێر 20-10 له‌لایه‌ن هێزه‌ عیراقییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیرا، شه‌ڕی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ناحییه‌كه‌ بووه‌هۆی راگرتنی هێرشی هێزه‌ عیراقییه‌كان.

به‌هۆی شه‌ڕه‌وه‌ رێگای سه‌ره‌كی هاتوچۆی نێوان هه‌ولێر و كه‌ركوك هێشتا نه‌كراوه‌ته‌وه‌ و ده‌یان خێزان ماڵه‌كانیان جێهێشتووه‌ و ئاواره‌ بوون.

جوڵەی هێزەكانی فیدراڵی بە فەرمانی راستەوخۆی حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیران‌و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق بوو لەژێر ناوی سەپاندنی دەسەڵاتی ناوەند لە ناوچەكانی جێناكۆك‌و لە ئێستادا پرۆسەكەیان له‌ه ناوچه‌ی جێناكۆك بە تەواوی جێبەجێكرد.

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن
سه‌ره‌تا هه‌واڵ راپۆرت فۆتۆ به‌دواداچونی رۆژنامه‌وانی خزمەتگوزاری