بەڤیدیۆ: گردبونەوەی كەسوكاری دەستگیركراوانی لای هەرێم لەكەركوك

November 8, 2017 at 2:41 pm

كەركوك، 7-11-2017، گردبوونەوەی كەسوكاری دەستگیركراوانی لای هەرێمی كوردستان فۆتۆ: كەركوك ناو

كەركوك ناو
ژمارەیەك لە كەسوكاری دەستگیركراوانی لای دەزگا ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان، لە بەردەم باڵەخانەی پارێزگای كەركوك گردبوونەوەیەكیان بۆ ئاشكراكردنی چارەنوسی رۆڵەكانیان ئەنجامدا‌و پارێزگاریش لە وەكالەت، بەڵێنی لیژنەیەك بۆ بەدواداچونی دۆسیەكانیان پێكبهێنێت.

خۆپیشاندانەكە سێشەممە 7-11 لە بەردەم باڵەخانەی پارێزگاری كەركوك، بە ئامادەبوونی دەیان هاوڵاتی ئەنجامدراو داوایان دەكرد، دۆسیەی دەستگیركراوەكانیان یەكلاییبكرێتەوە.

فۆتۆ گه‌له‌ری

چاپکردن چاپکردن
سه‌ره‌تا هه‌واڵ راپۆرت فۆتۆ به‌دواداچونی رۆژنامه‌وانی خزمەتگوزاری